رووداو دیجیتاڵ
تیروپشکی پاشکۆی قۆناخی شانزەی چامپیۆنزلیگ راکێشرا و سەرنجڕاکێشترین رووبەڕووبوونەوەی قۆناخەکە لە نێوان یانەکانی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی و ریال مەدریدی ئیسپانی دەبێت.
تیروپشکەکە بۆ 16 تیپ ئەنجامدرا کە لە قۆناخی یەکەمی پاڵەوانێتییەکە نەیانتوانیبوو راستەوخۆ بگەنە قۆناخی هەشت.
یانەکانی ئاتاڵانتا، بۆرووسیا دۆرتمۆند، ریال مەدرید، بایرن میونشن، میلان، ئایندهۆڤن، پاریس سانجێرمان، بێنفیکا، مۆناکۆ، برێست، فاینۆرد، یوڤێنتۆس، سێلتیک، مانچێستەر سیتی، سپۆرتینگ لیسبۆن و کڵەپ بروج تێیدا بەشداربوون.
ئەنجامی تیروپشکەکە بەمشێوەیە بوو..
مانچێستەر سیتی - ریال مەدرید
ئایندهۆڤن - ئایندهۆڤن
فاینۆرد - میلان
برێست - پاریس سانجێرمان
سێلتیک - بایرن میونشن
کڵەپ بروج - ئاتاڵانتا
مۆناکۆ - بێنفیکا
سپۆرتینگ لیسبۆنا - بۆرووسیا دۆرتمۆند
ئەمساڵ بۆ یەکەمجار رکابەرییەکانی چامپیۆنزلیگ بەبەشداری 36 تیپ ئەنجامدرا و هەر تیپێک هەشت یاریی بەرامبەر هەشت تیپی جیاواز کرد، چوار یاریی لە یاریگەی خۆیدا و چوار یاریی لە دەرەوەی یاریگەی خۆی.
لە کۆی یانە بەشدارەکانی چامپیۆنزلیگی ئەمساڵ، هەشت تیپ راستەوخۆ گەیشتنە قۆناخی شانزە کە بریتی بوون لە لیڤەرپوول، بارسێلۆنا، ئارسیناڵ، ئینتەرمیلان، ئاتلێتیکۆ مەدرید، بایرلیڤەرکوزن، لیل و ئاستۆن ڤێلا.
لە کاتێکدا ئەو تیپەی لە پلەکانی نۆ تاوەکو 24یان گرت، چوونە پاشکۆی قۆناخەکە.
یارییەکانی پاشکۆی قۆناخەکە رۆژانی 11 و 12ی مانگی دوو ئەنجامدەدرێن و یارییەکانی گەڕانەوە رۆژانی 18 و 19ی هەمان مانگ ئەنجامدەدرێن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ