چاوەڕواننەکراو.. بارسێلۆنا پشتگوێخراوێکی مان یونایتد دەکاتە جێگرەوەی مێسی

30-12-2023
ئاسوودە پێشەوا
نیشانەکردن لالیگا لیۆنێل مێسی بارسێلۆنا مانچێستەر یونایتد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی ئەستێرەیەکی لالیگای دەوێت و دەیەوێت بە هێنانی یاریزانەکە، شوێنی لیۆنێل مێسی، ئەفسانەی پێشووی یانەکەی پڕبکاتەوە. 
 
مەیسن گرینود، یاریزانی ئینگلیزی و یانەی مانچێستەر یونایتد کە ئێستا بە خواستن یاری بۆ یانەی خیتافی دەکات، بە ئاستە نایابەکەی هەمووانی سەرسامکردووە و وایکردووە چەندین یانەی گەورەی ئەوروپا چاودێری بکەن و بیانەوێت گرێبەستی لەگەڵدا بکەن. 
 
گرینود لەگەڵ مانچێستەر یونایتد هەنگاو بە هەنگاو بەرەوپێش دەچوو و دەدرەوشایەوە، بەڵام لە ساڵی 2022 یاریزانەکە بە تۆمەتی تووندوتیژی و دەستدرێژی سێکسی تۆمەتبارکرا و بەو هۆیەوە لە سەرەتاکانی ئەو ساڵەدا، یانەی مانچێستەر یونایتد بڕیاریدا یاریزانەکە دووربخاتەوە و لە مانگی 9ـی ئەمساڵ یاریزانەکە بە خواستن پەیوەندی بە یانەی خیتافییەوە کرد، لەگەڵ یانە ئیسپانییەکەدا توانیویەتی لە 15 یاریدا بەشداری 9 گۆڵ بکات و ئاستێکی سەرسوڕهێنەر پێشکێش دەکات. 
 
یانەی بارسێلۆنا یەکێکە لەو یانانەی بە گرینود سەرسامە و دەیەوێت گرێبەستی لەگەڵدا بکات، یاریزانە ئینگلیزییەکە لە بازاڕی گواستنەوەدا بەهای 40 ملیۆن پاوەندە و یانە کەتەلۆنییەکە دەیەوێت لە پێش یانەکانی دیکە بداتەوە و بۆ ئەوەی زیاتر مەیلی یاریزانەکە بۆلای خۆی رابکێشێت بڕیاریداوە درێسی ژمارە 10ـی یانەکە کە لە رابردوودا لیۆنێل مێسی لەبەریدەکرد بە گرینود ببەخشێت، بەپێی هەواڵەکان، هەرچەندە تۆمەتەکانی سەر گرینود لاچووە، یانەی مانچێستەر یونایتد دەیەوێت بیفرۆشێت و جارێکی دیکە نەگەڕێتەوە نێو یانەکە، ئەمەش ئەگەری ئەنجامدانی گرێبەستەکە زیاتردەکات. 
 
لە رابردوودا درێسی ژمارە 10 لە یانەی بارسێلۆنا لەلایەن چەندین ئەفسانەی گەورەی تۆپی پێی وەک مێسی، مارادۆنا، رۆناڵدینیۆ، ریڤاڵدۆ و رۆماریۆ پۆشراوە و ئێستا یانەکە دەیەوێت ئەو شانازییە بە مەیسن گرینود ببەخشێت و هیوا دەخوازێت ئەو یاریزانەش رێچکەی ئەفسانەکانی دیکەی یانەکە بگرێت. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەی ئیسپانیا جامی یۆرۆی 2024 بەرزدەکاتەوە. وێنە: AFP

ئیسپانیا بۆ چوارەم جار بووە پاڵەوانی جامی یۆرۆ

ئیسپانیا بۆ جاری چوارەم بووە پاڵەوانی جامی یۆرۆ دوای ئەوەی لە یاری کۆتایی پاڵەوانێتییەکە کە لە یاریگەی ئۆلیمپیا ستادیۆم لە بەرلین بەڕێوەچوو، بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە ئینگڵتەرای بردەوە.