ڤیدیۆ؛ ئەنچێلۆتی: خیرۆنا لە ریال و بارسا باشترە

30-09-2023
ئیحسان تاهیر
Photo by OSCAR DEL POZO / AFP
Photo by OSCAR DEL POZO / AFP
نیشانەکردن کارلۆ ئەنچێلۆتی خیرۆنا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

کارلۆ ئەنچێلۆتی، راهێنەری یانەی ریال مەدرید، دووپاتیکردەوە کە یانەی خیرۆنا تیپێکی بەهێزە و تاوەکو ئێستا لە ریال مەدرید، بارسێلۆنا و ئاتلێتیکۆ مەدرید باشتر یاری کردووە. گوتیشی "سەبارەت بە قسەکانی دیێگۆ سیمیۆنی من قسەی خۆم کردووە و چیدی لەو بارەیەوە قسە ناکەم".
 
ئەمشەو کاژێر 19:30 بە کاتی باشووری کوردستان، یانەی ریال مەدرید لە یاریی لووتکەی گەڕی هەشتی لالیگادا، دەبێتە میوانی خیرۆنا.
 
کارلۆ ئەنچێلۆتی، راهێنەری یانەی ریال مەدرید، لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانی بەر لە یارییەکەدا، قسەی بۆ میدیاکاران کرد و رایگەیاند "پێویستە رێز لەوە بگرین کە دەستەی کارگێڕیی دەڵێت خیرۆنا ئاستێکی باشتر لەوانەی دیکەی پێشکێشکردووە. لە ئێمە باشتر، لە بارسێلۆنا باشتر و لە ئاتلێتیکۆ باشتر. پێویستە رێز لەوە بگرین و پێموایە خیرۆنا دەتوانێت رکابەری بکات". 
 
ئەو زیاتر باسی تیپە رکابەرکەیانی کرد و گوتی "تیپێکی گەورەیان هەیە، جیاوازییەکە ئەوەیە کە لە هیچ رکابەرییەکی ئەوروپیدا یاری ناکات، ئەمەش جیاوازییەکی گەورەیە".
 
راهێنەری ریال مەدرید، باسی رۆدریگۆی کرد و گوتی "گرفتی رۆدریگۆ ئەوەیە کە ئەوەندەی هەمووان چاوەڕێیان دەکرد گۆڵی تۆمار نەکرد. بەڵام یارمەتییەکی زۆر باشی تیپی داوە. گۆڵی نەکرد، بەڵام زۆر باش بوو. ئەو تاکە یاریزانە کە هەموو یارییەکی کردووە، هەروەها بۆ هەڵبژاردەکەی، بۆیە کەمێک پشوودان بۆی باش دەبێت".
 
سەبارەت بە سیمیۆنی کە گوتبووی ریال مەدرید گوشار دەخاتە سەر ناوبژیوان؟ ئەنچێلۆتی گوتی "من پێشتر قسەی خۆمم کردووە، ئەو بەو قسەیە هەڵەی کرد. من لەوە زیاتر ناچمە ناو ئەم بابەتە چونکە ئەم بابەتە بە بڕوای من قسەی بێمانایە".
 
سەبارەت بە دۆسیەی نێگرێرا؟ راهێنەری یانەی شاهانە، گوتی "من دڵەڕاوکێم هەیە، هەموو کەسێک کە دڵەڕاوکێدایە. ئەمەش بۆ تۆپی پێ زۆر مەترسیدارە. سیستمی دادوەری کار بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە دەکات و دەبێت رێگە بدەین دادپەروەری رێڕەوی شیاوی خۆی بگرێتەبەر".

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئامادەبوونی هاندەران لە ستۆدیۆی تایبەتی رووداو بۆ رووماڵی یارییەکانی یۆرۆی 2024. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

بینەرانی رووداو بوونە براوەی یۆرۆ 2024

بینەرانی رووداو بەشێوەیەکی زۆر ئینتراکتیڤ بەشدارییان لە بەرنامەکانی رووداو دا کرد، بۆ نیشاندانی بۆچوون و پێشبینییەکانیان، بە ملیۆنان تێچێن (کۆمێنت) بەشدارییان لەگەڵ بەرنامەی (ستۆدیۆی یۆرۆ)ی رووداو دا کرد. 84 بینەری رووداو لە پارێزگا جیاوازەکانی کوردستان بوونە براوەی خەڵاتەکانی رووداو. خەڵاتەکانیش بەوشێوەیە بوون:( یەک ئۆتۆمبێل، 23 تەلەڤزیۆن، 23 لیرەی زێڕ، 28 ئایپاد، 20 مۆبایلی زیرەک، 12 دەست کەلوپەلی نێوماڵ).