رووداو دیجیتاڵ
ئەیوب بوعەدیی مەغریبی، یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەی لیلی فەرەنسی، لە گواستنەوەیەکی فەرمی بۆ ریزەکانی مانچێستەر سیتی نزیک بووەتەوە لەم بازاڕی گواستنەوەی هاوینەیەدا.
بەگوێرەی راپۆرتیکی رۆژنامەڤانی، ئەیوب بوعدی لە لیلەوە دەچێتە مانچێستەر سیتی و رایگەیاند کە گرێبەستەکە یەکلابووەتەوە.
ئەو سەرچاوەیە لەو بارەیەوە نووسیویەتی "هەردوو یانە گەیشتوونەتە رێککەوتن لەسەر گرێبەستەکە، کە بەهاکەی دەگاتە 100 ملیۆن یۆرۆ بە هەموو پێوەکراوەکانەوە (گۆڕانکارییەکان)".
هەر بەپێی ئەو سەرچاوەیە "مانچێستەر سیتی گڵۆپی سەوزی لە یانەی لیلەوە وەرگرتووە بۆ تەواوکردنی واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ ئەو ئەستێرە مەغریبییە".
وەک سەرچاوەیە باسی دەکات بوعەدی لە مانگی تەممووزی رابردوودا لەسەر مەرجە کەسییەکانی گرێبەستەکەی لەگەڵ مانچێستەر سیتی گەیشتبووە رێککەوتن، ئێستاش لە رێگایە بۆ پەیوەندیکردن بە پڕۆژەی یانەکەوە.



