بارسای فلیک بەگەڕانەوەی یاریزانە پێکراوەکانی بەهێزتر دەبێت

دوێنێ کاژێر 10:58
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن هانزی فلیک بارسێلۆنا پێکانی یاریزانان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

بارسێلۆنا بەسەرکردایەتی هانزی فلیکی راهێنەری ئەڵمانی، تاوەکو ئێستا زۆر باشی هێناوە و لە 3 یارییدا 3 سەرکەوتن و 9 خاڵی لە لالیگادا بەدەستهێناوە، سەرەڕای ئەوەی کۆمەڵێک یاریزانی سەرەکی پێکهاتەکەی لەدەستداوە بەهۆی پێکانەوە.
 
هانزی فلیک، هەرزوو توانی ئومێد لە دڵی هاندەرانی یانە کەتەلۆنییەکەدا دروست بکات، چونکە بەبێ زۆر لە یاریزانە کاریگەرەکانی و بەپشتبەستن بە کۆمەڵێک یاریزانی لاو توانیویەتی پێشەنگی لالیگا بگرێت، کە بێگومان بەتێپەڕبوونی کات زیاتر دەگونجێت و لەسەر دۆخەکە رادێت، هەم یاریزانە گرنگەکانیش دەگەڕێنەوە و پێکهاتەکەی بەهێزتر دەکەن، کە لە خوارەوە ئاماژە بۆ یاریزانە پێکراوەکان و رەوشی پێکانەکانیان و ماوەی گەڕانەوەیان دەکەین.
 
پێکانەکانی یاریزانانی بارسێلۆنا و ئایا کەی دەگەڕێنەوە؟ 
 
گاڤی:
 
▪️ پێکان: پچڕانی بەستەری ئەژنۆ - دڕانی ناو ئیسقان
▪️ بەرواری پێکان: 19ـی تشرینی دووەمی 2023
▪️ گەڕانەوەی چاوەڕوانکراو: تشرینی دووەمی 2024
 
فرێنکی دی یۆنگ:
 
▪️ پێکان: سوڕانی پاژنەی پێ
▪️ بەرواری پێکان: 21ـی نیسان
▪️ گەڕانەوەی چاوەڕوانکراو: نادیارە
 
رۆناڵد ئاراوخۆ:
 
▪️ پێکان: ماسوولکەی پشتەوە
▪️ بەرواری پێکان: 7ـی تەممووز
▪️ گەڕانەوەی چاوەڕوانکراو: مانگی کانوونی دووەم
 
کریستینسن:
 
▪️ پێکان: ماسوولکەی پشت پاژنەی پێ
▪️ بەرواری پێکان: 23ـی ئاب
▪️ گەڕانەوەی چاوەڕوانکراو: 2-4 مانگ
 
ئانسۆ فاتی:
 
▪️ پێکان: هەوکردنی پەنجەکانی پێ
▪️ بەرواری پێکان: 24ـی تەمموز
▪️ گەڕانەوەی چاوەڕوانکراو: ئەیلوول
 
ئێریک گارسیا:
 
▪️ پێکان: هەوکردنی پەنجەکانی پێ
▪️ بەرواری پێکان: 27ـی ئاب
▪️ گەڕانەوەی چاوەڕوانکراوی: 3-6 هەفتەیە
 
مارک بێرنال:
 
▪️ پێکان: دڕانی بەستەری ئەژنۆ
▪️ بەرواری پێکان: 27ـی ئاب
▪️ گەڕانەوەی چاوەڕوانکراوی: 6-12 مانگ
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە