ڤیدیۆ؛ ئیڤێنپۆیل یەکەمی قۆناخی سێیەمی گەشتی ئیسپانیا بوو

29-08-2023
ئیحسان تاهیر
Photo by Pau BARRENA / AFP
Photo by Pau BARRENA / AFP
نیشانەکردن گەشتی ئیسپانیا ریمکۆ ئیڤێنپۆیل
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

ریمکۆ ئیڤێنپۆیل، پایسکیلسواری بەلجیکی، لە قۆناخی سێیەمی گەشتی ئیسپانیای ناسراو بە ڤوێلتا ئا ئیسپانیا بۆ پایسکیلسواری، پلەی یەکەمی بەدەستهێنا.
 
ماوەی پێشبڕکێکە سەد و پەنجا و هەشت کیلۆمەتر و نیو بوو، کە لە  سوریە لە ئیسپانیا دەستیپێکرد و لە ئارینساڵ لە میرنشینی بچووکی ئەندۆرا کۆتاییهات.
 
پایسکیلسوارە بەلجیکییەکە ئاستێکی بەرزی پێشکێشکرد و توانی پێش کۆمەڵێک لە باشترین پایسکیلسوارانی جیهان بکەوێت، کە بریتی بوون لە ئێنریکی ماس لە تیپی مۆڤیستار، کە پێشەنگی ریزبەندیی گشتی و لێنی مارتینێز لە تیپی گروپاما و پریمۆز رۆگلیچ و جۆناس ڤینگگارد لە تیپی جامبۆ-ڤیزما.
 
سەرەڕای کەوتنی پایسیکلسوارە بەلجیکییەکە، بەهۆی بەرکەتنی هاندەرێک لە نزیک هێڵی کۆتایی، بەڵام توانی یەکەم بێت، دوای ئەوەی ماوەکەی بە چوار کاژێر و پانزە خولەک و سی و نۆ چرکە بڕی، کە تەنیا یەک چرکە لەپێش جۆناس ڤینگگاردی دانیمارکی بوو، کە پلەی دووەمی بەدەستهێنا و پلەی سێیەمیش بۆ خوان ئیۆسۆی پایسکیلسواری بوو.
 
بەهۆی ئەو سەرکەوتنەوە ئیڤێنپۆل پێشەنگی ریزبەندیی گشتیی بەدەستهێنا، کە پێنج چرکە لە پێش ئینریکی ماس ئیسپانییەوە دێت، کە دابەزی بۆ پلەی دووەم، لە کاتێکدا لێنی مارتینێز پلەی سێیەمی بەدەستهێنا.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە