زریان هەڕەشە لە مۆندیالی باسکە دەکات

29-08-2023
رێبوار محه‌ممه‌د
نیشانەکردن مۆندیالی باسکە ژاپۆن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

رێکخەرانی مۆندیالی باسکە کە ئەمڕۆژانە لە فیلیپین، ژاپۆن و ئیندۆنیزیا بەڕێوەدەچێت، هۆشدارییاندا لەبارەی ئەگەری گەیشتنی زریانێکی بەهێز بۆ دوورگەی ئۆکیناوای ژاپۆنی لەم هەفتەیەدا.
 
فیدراسیۆنی باسکەی نێودەوڵەتی (فیبا) لە بڵاوکراوەیەکدا دەڵێ، زریان و رەشەبای بەهێز لەم هەفتەیەدا پێشبینیکراوە لە ناوچەکەدا سەرهەڵبدات و دەسەڵاتدارانی نێوخۆ، بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئامادەن.
 
سەرچاوەکانی کەشناسی لە ناوچەکە پێشبینیدەکەن زریانە بەهێزەکە بگاتە نێو شاری ئۆکیناوا کە یەکێکە لە شارە میوانداریکەرەکانی مۆندیالی باسکە.
 
کەشناسی دەڵێ، هەینی داهاتوو زریانەکە لە سەنتەری ئۆکیناوا دەدات.
 
بڵاوکراوەکەی فیبا دەڵێ، "فیبا و لیژنەی رێکخەری پاڵەوانێتییەکە چاودێریی دۆخەکە دەکەن بەشێوەیەکی بەردەوام و رێکوپێک، لەوەش دەکۆڵنەوە بزانن گەیشتنی بەشارەکە، چەندە کاریگەریی لەسەر مۆندیالەکە دەبێت".
 
لەسەرەتای مانگی هەشتی ئەمساڵدا، زریانێکی هاوشێوە بەناوی خانون لە دوورگەکەیدا و لانیکەم دوو کەسی کوشت، کارەبای لە نزیکەی 200 هەزار ماڵ بڕی کە ئەو ژمارەیەک سێ یەکی دانیشتووانی شارەکە دەکات.
 
ئەگەر هەیە زریانەکە ببێتە هۆکاری دواخستنی بەشێک لە یارییەکانی مۆندیالەکە، ئەگەر رێکخەران هەر سووربن لەسەرئەوەی شوێنی بەڕێوەچوونی یارییەکان نەگوازنەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە