رووداو دیجیتاڵ
کارلۆ ئەنچیلۆتی، راهێنەری هەڵبژاردەی بەرازیل یاریزانێکی نوێی بۆ ریزەکانی سامبا بانگهێشتکرد بەر لە ئەنجامدانی دوو یاریی دۆستانە بەرامبەر ئوسترالیا و هیندستان.
ئەنچیلۆتی بڕیاریداوە ڤاندێرسۆن، بەرگریکاری باڵی یانەی مۆناکۆ بانگهێشتی هەڵبژاردەی بەرازیل بکات، ئەمەش دوای تووشبوونی وێسلی یاریزانی یانەی رۆما بە پێکان، کە بەهۆیەوە ناتوانێت بەشداری لە هەردوو یارییە دۆستانەکەدا بکات. ئەم بانگهێشتکردنە دەرفەتێکی نوێیە بۆ یاریزانەکەی مۆناکۆ تاوەکو تواناکانی خۆی لەژێر سەرپەرشتی راهێنەرە ئیتاڵییەکە پێشان بدات.
هەڵبژاردەی بەرازیل لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکانیدا، رۆژی 25ـی مانگی 9ـی 2026 لە رووبەڕووی هەڵبژاردەی ئوسترالیا دەبێتەوە، دواتریش یارییەکی دۆستانەی دیکە بەرامبەر هەڵبژاردەی هیندستان ئەنجام دەدات.
هەڵبژاردەی بەرازیل دوای ماڵئاواییکردنی لە قۆناخی 16ـی مۆندیالی 2026 بەرامبەر نەرویج، لە پرۆسەی گۆڕانکاری و داڕشتنەوەی پێکهاتەکەیدایە، هەربۆیە کارلۆ ئەنچیلۆتی دەیەوێت بە پێدانی هەل بە دەموچاوی نوێ، پێکهاتەیەکی بەهێز بۆ قۆناخی داهاتووی سامبا بنیات بنێتەوە.




