رووداو دیجیتاڵ
یانەی هەندرێن توانی نازناوی جامی کوردستان بەدەستبهێنێت.
یاریگەی یانەی زاخۆ، بووە گۆڕەپانی رووبەڕووبوونەوەی یانەکانی ئاکرێ و هەندرێن لە یاریی کۆتایی جامی کوردستان.
لە گێمی یەکەمی یارییەکەدا، هەردوو یانە چەند هەلێکی کەمی گۆڵتۆمارکردنیان درووستکرد، بەڵام لە هەژاندنی تۆڕی یەکدی سەرکەوتوو نەبوون و گێمەکە بەبێ گۆڵ کۆتایی هات.
لە گێمی دووەمدا و لە خولەکی 59، هێمن نازم توانی گۆڵی یەکەمی یارییەکە تۆماربکات و هەندرێن پێشبخات.
دوای 20 خولەک لە گۆڵی یەکەم، ئەرکان مەنسور ناسراو بە مەلا ئەرکان، توانی گۆڵی یەکسانبوونی ئاکرێ تۆماربکات و یارییەکە بگەڕێنێتەوە خاڵی سەرەتا.
هەردوو یانە لە هێرشەکانیان بەردەوامبوون، تاوەکو لە خولەکی 87، عەباس حوسێن توانی گۆڵی دووەم و سەرکەوتنی هەندرێن تۆماربکات.
بەم بردنەوەیە، یانەی هەندرێن توانی بۆ یەکەمین جار لە مێژووی خۆیدا نازناوی جامی کوردستان بەدەستبهێنیت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ