ڤیدیۆ؛ پیسبوونی ئاوی رووباری سێن بەشێکی یارییەکانی ئۆڵیمپیاد دوادەخات

دوێنێ کاژێر 04:25
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
ئۆڵیمپیادی پاریس
ئۆڵیمپیادی پاریس
نیشانەکردن ئۆڵیمپیادی پاریس
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

خراپی ئاوی رووباری سێن لە پاریس بووە هۆی دواخستنی بەشێکی رکابەرییەکانی ئەمڕۆی ئۆڵیمپیادی پاریس و رکابەرییەکە مەترسیی لەسەرە.
 
بڕیاربوو ئەمڕۆ مەشقەکانی یاریی سیانی لەنێو رووبارەکەدا بکرێن، بۆ ئەوەی رکابەرییەکانی ئەو یارییە دەستپێبکەن، بەڵام بەهۆی خراپی ئاوی رووبارەکەوە بڕیاری دواخستنی رکابەرییەکان درا.
 
رێکخەرانی یارییەکانی سیانی لە ئۆڵیمپیاددا رایگەیاند، دوای ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەک کە نوێنەری فیدراسیۆنی یارییە سیانییەکان و بەرپرسانی پاریس تێیدا بەشداربوون لەبارەی کوالێتی ئاوی رووباری سێن و پشکنین بۆ ئاوەکە، بڕیارییاندا مەشقەکانی ئەمڕۆی یاریزانە بەشدارەکانی ئەو رکابەرییە دوابخرێن.
 
بەهۆی خراپی کوالێتی ئاوی رووبارەکەوە، زیاتر لە سەدەیەک بوو مەلەکردن لەو رووبارەدا قەدەخەکرابوو، یەک ملیار و 500 ملیۆن دۆلاریش بۆ ئامادەکردنی رووبارەکە بۆ یارییەکانی ئۆڵیمپیاد خەرجکراوە، بەڵام هێشتا هیچ یارییەکی تێدا نەکراوە.
 
پێشتر حکومەتی فەرەنسا رایگەیاندبوو، رووباری سێن بۆ میوانداریکردنی یارییە سیانییەکان و مەلەوانی ماراسۆن ئامادەدەبێت، بەڵام بارانبارینی بەخۆڕ لە رۆژی ئاهەنگی دەستپێکردنی ئۆڵیمپیاددا کاریگەرییەکی زۆری لەسەر ئاوی رووبارەکە دروستکردەوە و جارێکی دیکە نیگەرانییەکانی زیندووکردەوە.
 
بەپێی رێکخەرانی یارییە سیانییەکان، ئەگەر ئاوی رووبارەکە باش ببێت، رۆژی سێشەممە یارییە سیانییەکان دەستپێدەکەن.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە