رووداو دیجیتاڵ
شاژنی ئیسپانیا، سەردانی تیپی تۆپی پێی خانمانی ئیسپانیای کرد، کە بەردەوامە لە ئامادەکاری بۆ مۆندیالی 2023 لە ئوسترالیا و نیوزلەندا.
شاژن لێتیزیا، کە لە لایەن لویس رۆبیالیسی سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی ئیسپانیا و راهێنەر و یاریزانانەوە بە گەرمی پێشوازی لێکرا، سەرەتا قسەی بۆ یاریزانانی تیپەکە کرد، دواتر نیشانەی کاپتنی و درێسێکی هەڵبژاردەکەیان پێبەخشی، کە واژۆی سەرجەم ئەندامانی تیپەکەی لەسەربوو.
هەڵبژاردەی تۆپی پێی خانمانی ئیسپانیا، بە سەرکردایەتی خۆرخی ڤیلدای راهێنەر، یەکێکە لەو تیپانەی هاندەرانی ئیسپانیا چاوەڕوانی ئەوەی لێدەکەن ئاستێکی باش لە مۆندیالدا پێشکێش بکات.
هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە قۆناخی کۆمەڵەکانی پاڵەوانێتییەکەدا رووبەڕووی کۆستاریکا، زامبیا و ژاپۆن دەبێتەوە، کە دوای 22 رۆژی دیکە رکابەرییەکانی دەستپێدەکەن.



