لیڤەرپوول بۆ جێگرتنەوەی سەڵاح ناوێکی چاوەڕواننەکراو دەکاتە ئامانج

28-03-2024
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن محەممەد سەڵاح
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی لە ئێستاوە بەدوای یاریزانێکی ئاستبەرزدا دەگەڕێت بۆ ئەوەی لە ئەگەری رۆیشتنی محەممەد سەڵاح لە یانەکە، بۆ شوێنگرتنەوەی ئەو یاریزانە بیباتە ریزەکانی یانەکەی.
 
ماڵپەری ئانفێڵد ووچ، کە تایبەتە بە هەواڵەکانی یانەی لیڤەرپوول و گرنگی بە خولی ئینگلتەرا دەدات، ناوێکی نوێ بۆ جێگرتنەوەی محەممەد سەڵاح لە یانەی لیڤەرپوول ئاشکرا دەکات.
 
سەرچاوەکە دەڵێت "لیڤەرپوول لە نزیکەوە چاودێریی ئەستێرە ئوردنییەکە دەکات، کە بە "مێسی ئوردن" بەنێوبانگە، ئەمەش دوای ئەو ئاستە بەرزەی یاریزانەکە لە ماوەی رابردوودا لە جامی ئاسیادا لەگەڵ هەڵبژاردەکەی پێشکێشیکرد.
 
تەعمەری یەکێک لە دیارترین ئەستێرەکانی ئێستای تۆپی پێیە لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئێستا لە یانەی مۆنپێلێی فەرەنسی یارییدەکات، لە 21 یاریی خولی فەرەنسادا 4 گۆڵی بۆ یانەکەی تۆمارکردووە.
 
لیڤەرپوول لەکاتێکدا بیر لە گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەکاتەوە، محەممەد سەڵاح، داهاتووی لەگەڵ یانەکە دیارنییە، بەتایبەت کە سعودییەکان ماوەیەکی زۆرە کار بۆ گواستنەوەی دەکەن و لە کۆتایی ئەم وەرزەشدا یۆرگن کڵۆپ، راهێنەری یانەکە دەستلەکاردەکێشتەوە، ئەمەش ئەگەرەکانی چوونی ئەستێرە میسرییەکە لە یانە ئینگلیزییەکە زیاتر دەکات.
 
تەعمەری لە دوایین یاریی هەڵبژاردەی ئوردندا لە رکابەرییەکانی پاڵاوتنە هاوبەشەکانی مۆندیالی 2026 و جامی ئاسیای 2027 بەرامبەر هەڵبژاردەی پاکستان هاتریکی تۆمارکرد و سەرکردایەتیی تیپەکەی کرد بۆ بردنەوەی یارییەکە بە 7-0.
 
موسا تەعمەری تەمەنی 26 ساڵە، گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی مۆنپێلێ لە هاوینی 2026 تەواو دەبێت، نرخی ئێستای لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزاناندا دەگاتە 7 ملیۆن یۆرۆ.





 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەی ئیسپانیا جامی یۆرۆی 2024 بەرزدەکاتەوە. وێنە: AFP

ئیسپانیا بۆ چوارەم جار بووە پاڵەوانی جامی یۆرۆ

ئیسپانیا بۆ جاری چوارەم بووە پاڵەوانی جامی یۆرۆ دوای ئەوەی لە یاری کۆتایی پاڵەوانێتییەکە کە لە یاریگەی ئۆلیمپیا ستادیۆم لە بەرلین بەڕێوەچوو، بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە ئینگڵتەرای بردەوە.