ئەمشەو کاراباو کەپ بە یاریی بەهێز دەچێتە قۆناخی چوارەم

27-09-2023
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن کاراباو کەپ مان سیتی نیوکاسڵ
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ئەمشەو یارییەکانی قۆناخی سێیەمی جامی کاراباو تەواو دەکرێن و یانەکانی قۆناخی هەشت یەکلادەبنەوە.
 
لە رۆژی دووەمی بەڕێوەچوونی یارییەکانی قۆناخی سێیەمی جامی کاراباو، چەند یارییەکی بەهێز بەڕێوەدەچن و ئەو یانانە یەکلادەبنەوە کە دەگەنە قۆناخی هەشتی پاڵەوانێتییەکە.
 
کاژێر 21:45 زۆرینەی یارییەکان لە یەککاتدا دەکرێن، یانەی چێڵسی لە یاریگەی خۆیدا و لە بارودۆخێکی ئاڵۆز و خراپدا میوانداریی یانەی برایتن دەکات، پێدەچێت هەردوو یانە بۆ یارییەکە گۆڕانکاریی زۆر لە پێکهاتەکانیاندا بکەن، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا چاویان لە گەیشتن بە قۆناخی داهاتووی پاڵەوانێتییەکە دەبێت.
 
لە هەمان کاتدا، هەردوو یانەی ئارسیناڵ و برێنتفۆرد لە یاریگەی ئەمەی دووەمیان رووبەڕووی یەکدەبنەوە و لیڤەرپوولیش لە ئانفێڵد میوانداریی یانەی لێستەر سیتی دەکات.
 
ئاستۆن ڤێلا و ئێڤێرتۆن لە ڤێلا پارک رووبەڕووی یەکدەبنەوە، فولهام میوانداریی نۆرویچ سیتی دەکات و وێستهام دەبێتە میوانی لینکۆلن سیتی.
 
دوایین یاریی ئەمشەو یارییەکی بەهێز و سەرنجڕاکێش دەبێت، کاتێک کاژێر 22:00 هەردوو یانەی نیوکاسڵ یونایتد و مانچێستەر سیتی لە یاریگەی سانت جەیمس پارک رووبەڕووی یەکدەبنەوە، بەر لە یارییەکە پێپ گواردیۆلا رایگەیاندووە کە گۆڕانکاری لە پێکهاتەکەیدا دەکات و هەلی یارییکردن دەداتە ئەو یاریزانانەی کە پێویستیان بە خولەکی زیاتر هەیە بۆ یارییکردن.
 
نیوکاسڵ لە کاتێکدا میوانداریی مان سیتی دەکات، لە دوایین یاریی پرێمەرلیگدا بە 8-0 لە یانەی شیفڵد یونایتدی بردەوە و مانچێستەر سیتی بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک سەرکەوتنی بەرامبەر یانەی نۆتینگهام فۆرێست بەدەستهێنا.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئامادەبوونی هاندەران لە ستۆدیۆی تایبەتی رووداو بۆ رووماڵی یارییەکانی یۆرۆی 2024. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

بینەرانی رووداو بوونە براوەی یۆرۆ 2024

بینەرانی رووداو بەشێوەیەکی زۆر ئینتراکتیڤ بەشدارییان لە بەرنامەکانی رووداو دا کرد، بۆ نیشاندانی بۆچوون و پێشبینییەکانیان، بە ملیۆنان تێچێن (کۆمێنت) بەشدارییان لەگەڵ بەرنامەی (ستۆدیۆی یۆرۆ)ی رووداو دا کرد. 84 بینەری رووداو لە پارێزگا جیاوازەکانی کوردستان بوونە براوەی خەڵاتەکانی رووداو. خەڵاتەکانیش بەوشێوەیە بوون:( یەک ئۆتۆمبێل، 23 تەلەڤزیۆن، 23 لیرەی زێڕ، 28 ئایپاد، 20 مۆبایلی زیرەک، 12 دەست کەلوپەلی نێوماڵ).