ڤیدیۆ؛ بارسێلۆنا دۆڕا

25-04-2024
ئیحسان تاهیر
بارسێلۆنا
بارسێلۆنا
نیشانەکردن بارسێلۆنا یۆرۆلیگ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

تیپی باسکەی یانەی بارسێلۆنا، لەنێو یاریگەی خۆیدا تووشی دۆڕانێکی کاریگەر بوو، لە یۆرۆلیگدا.
 
لە پاڵاوتنەکانی قۆناخی چارەکی کۆتایی یۆرۆلیگدا، یانەی ئۆڵیمپیاکۆسی یۆنانی هەنگاوێکی گرنگی نا، دوای ئەوەی لە دەرەوەی یاریگەی خۆیدا بووە میوانی بارسێلۆنا و بە ئەنجامی حەفتا و حەوت بەرامبەر حەفتا و پێنج خاڵ لێیبردەوە.
 
بە درێژایی یارییەکە رکابەریی نێوان هەردوو تیپ لە لووتکەدا بوو، هەرجارە و یەکێکیان پێش دەکەوت و دواتر ئەوەی دیکە دەگەڕایەوە.  
 
لە دوایین چارەکدا یۆنانییەکان چەند خاڵێک پێشکەوتن، بەڵام لە دواساتەکاندا بارسێلۆنا خۆی بەدەستەوە نەدا و خەریک بوو ئەنجامەکە یەکسان بکاتەوە، بەڵام کاتەکە تەواو بوو، دواجار سەرکەوتنەکە بۆ بەشی یانەی میوان مایەوە بە جیاوازی دوو خاڵ.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە