بەرگریکەرەکەی پرێمەرلیگ، تەنیا ریال مەدریدی دەوێت

دوێنێ کاژێر 02:07
رێبوار محه‌ممه‌د
نیشانەکردن پرێمەرلیگ دین هۆیسن یانەی ریال مەدرید
A+ A-

  • رووداو دیجیتاڵ

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی، هەست بەئارامی دەکات، پاشئەوەی یەکێک لە ئامانجەکانی لە بازاڕی گواستنەوەدا، دووپاتیکردووەتەوە دەیەوێت یاریی بۆ ریال مەدرید بکات.
 
میدیای ئیسپانیا ئاشکرایانکردووە، دین هۆیسنی بەرگریکەری بۆرنمۆوسی ئینگلیزی، ئامانجی سەرەکیی ریال مەدریدە لە هاوینی داهاتوودا و ئەو بەرگریکەرەش خەون بەپۆشینی درێسی سپیی ریال مەدریدەوە دەبینێت.
 
سەرچاوەکان دەڵێن، هۆیسن چەندین ساڵە خەون بەیارییکردن بۆ ریال مەدرید دەبینێت.
 
بەپێی ئەوەی سەرچاوە ئیسپانییەکان ئاشکرایانکردووە، ئەو بەرگریکەرە لاوە، لە کۆبوونەوەی نهێنی لەگەڵ فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا، کە تێیدا بەرپرسە ئیسپانییەکان هەوڵیاندەدا رازی بکەن بەوەی یارییکردن بۆ هەڵبژاردەی ئیسپانیا هەڵبژێرێت لەبری هۆڵەندای خوار تەمەنی 19 ساڵان، دەنیبەوەداناوە کە خەونی ئەو یارییکردنە بۆ ریال مەدرید.
 
ئەو سەرچاوانە دەڵێن، هۆیسن لەسەر رێگە راستەکەیە بۆ بەدیهێنانی خەونەکەی، چونکە ریال مەدرید سەرسامە بەشێوازی مامەڵەکردنی ئەو یاریزانە 19 ساڵە، لەگەڵ ئەو گوشارەی هاندەرانی هۆڵەندا لە رۆتێردام لەسەر ئەویان دروستکردن لە یاریی نێوان هەردوو هەڵبژاردەی هۆڵەندا و ئیسپانیا، لە نەیشنسلیگ.
 
سەرچاوەکان لە نێو ریال مەدریدەوە بە میدیاکانیان گوتووە، "ئێمە دەمانزانی کە ئەو یاریزانێکی نایابە، بەڵام ئێستا زۆر دڵنیاین لەو بۆچوونە، چونکە ئەو کەسایەتی پێویستی هەیە بۆ یارییکردن لە ریال مەدرید".
 
ریال مەدرید پێیانوایە، هۆیسن بەشێوەیەکی باش لەگەڵ رائول ئاسێنسیۆ هاوئاهەنگ دەبێت و دەکرێ دووانەیەکی زۆر باش پێکەوە دروست بکەن بۆ داهاتوو.
 
هەمان ئەو سەرچاوانە دووپاتیدەکەنەوە، دەرهێنانی هۆیسن لە خولی پرێمەرلیگ بۆ ریال مەدرید کارێکی ئاسان نابێت، چونکە یانەکانی چێڵسی، مانچێستەر یونایتد و لیڤەرپوول رکابەری ریال مەدرید دەبن لەسەر بەدەستهێنانی ئەو یاریزانە.
 
ریال مەدریدیش دەزانێت بەدەستهێنانی ئەو بەرگریکەرە کارێکی ئاسان نابێت، بەڵام ئومێدی بەوە هەیە هۆیسن خۆی ویستی چوونە ریال مەدرید ئاشکرابکات و بەوەش ئاسانکاریی بۆ گواستنەوەکە بکات لە هاویندا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە