رووداو دیجیتاڵ
خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا دەگەڕێتەوە و ئەم هەفتەیە چەندین یانەی گەورەی ئەوروپا هەلی ئەوەیان بۆ دەڕەخسێ کە قەرەبووی دۆڕانەکانیان بکەنەوە و لەو بارودۆخە خراپەی تێیکەوتوون رزگاریان بێت، بە تایبەتیش هەردوو یانەی پاریس سانجێرمان و مانچێستەر یونایتد، کە لە دوایین هەفتەی چامپیۆنز لیگ هەردوو یانە تووشی دۆڕانی سەخت بوون و ئەم هەفتەیە چاویان لەوەیە کە 3 خاڵی بەنرخ بەدەستبێنن بۆ ئەوەی هیوای گەیشتن بە قۆناخی داهاتوو بە زیندووی بهێڵنەوە.
سەرەتا لە یارییەکانی رۆژی سێشەممە، کاژێر 19:45 دوو یاری گرنگ بەڕێوە دەچێت.
لە یارییەکی بەهێزدا یانەی بایرن میونشن دەبێتە میوانی یانەی گالاتەسەرای تورکی. بایرن وەك هەمیشە لە قۆناخی کۆمەڵەکان تۆقێنەرە، بە شێوەیەك کە لەم قۆناخەدا یانەکە 36 یارییە نەدۆڕاوە و لە دوایین 15 یاریاندا توانیویانە سەرجەم یارییەکان ببەنەوە.
لەم وەرزەشدا یانە باڤارییەکە هەردوو یارییەکەی بردووەتەوە پێشەنگی کۆمەڵەکەی گرتووە و خاوەنی 6 خاڵە. هاری کەینی هێرشبەر پێشبینی دەکرێت رۆڵێکی گرنگی لەم یارییەدا هەبێت، ئەستێرە ئینگلیزییەکە بە باشی دەستی بەم وەرزە کردووە و توانیویەوتی لە 10 یاریدا بەشداری 14 گۆڵ بکات. تۆماس تۆخێل، راهێنەری بایرن لەبارەی بەهێزی و قورسی یارییەکە دەڵێت: ئەم یارییە ئاڵنگارییەکی گەورەیە. ئەوان تیپەکەیان زۆر بە جموجۆڵن و بە تۆپ و بێ تۆپیش هێرش دەبەن، بۆیە ئێمە پێویستە باشترین ئاستی خۆمان پێشکەش بکەین."
سەبارەت بە گالاتەسەرای، یانە تورکییەکە لە دوایین یاریاندا لە خولی یانە پاڵەوانەکان لە یاریگەی ئۆڵدترافۆرد توانیان بردنەوەیەکی دراماتیکی بەسەر مانچێستەر یونایتد بەدەست بێنن و رایانگەیاند کە ئەوان تا دوا چرکە دەجەنگن و هەوڵی گەشتن بە قۆناخی داهاتوو دەدەن. گالاتەسەرای بە دۆخێکی باشدا تێدەپەڕێت و لە هەموو پاڵەوانێتییەکان دوایین شەش یارییان بردووەتەوە و یانەکە 23 یارییە تامی دۆڕانی نەکردووە.
ئۆکان بوروك، راهێنەری یانە تورکییەکە جەخت لە قورسی یارییەکە و بەهێزی بایرن دەکاتەوە و دەڵێت: ئێمە دژی یانەیەك یاری دەکەین کە پاڵێوراون بۆ بردنەوەی چامپیۆنز لیگ. دوای بردنەوە لە مان یونایتد، دەمانەوێ شەوێکی دیکەی لە بیرنەکراومان دژی بایرن هەبێت.
لەبارەی پێکهاتەکانیان، گالاتەسەرای هیچ کێشەیەکی نییە و هەموو یاریزانەکانی ئامادەن بۆ ئەم یارییە. بە پێچەوانەشەوە بایرن بەدەست پێکانەوە دەناڵێنێت و هەریەکە لە مانوێل نۆیەر، ئۆپامیکانۆ، گێرێرۆ و لیۆن گۆرێتزکا بەشداری ئەم یارییە ناکەن و لە هەمان کاتدا گەڕانەوەی نابری بۆ ئەم یارییە گومانی لەسەرە.
ئەم یارییە گرنگیەکی زۆری هەیە، لە ئەگەری بردنەوەی گالاتەسەرای یانەکە دەچێتە پلەی یەکەمی کۆمەڵەکەی و هەلی گەیشتنی بە قۆناخی داهاتوو زیاتر دەکات.سەبارەت بە بایرن، بە بردنەوەی ئەم یارییە پێگەی خۆی لە یەکەمی ریزبەندی قایمتر دەکات و لە گالاتەسەرای رکابەری دوور دەکەوێتەوە.
پێکهاتەی پێشبینیکراوی هەردوو یانە بۆ یارییەکە:
بایرن میونشن:
گۆڵپارێز؛ ئۆلریخ
بەرگری؛ سار ، کیم مین جای، دی لێخت ، دەیڤس
ناوەڕاست؛ کیمیچ ، لایمەر ، موسیالا
هێرشبەر؛ کۆمان، کەین، سانێ
گالاتەسەرای:
گۆڵپارێز؛ موسلێرا
بەرگری؛ بۆیی، سانچێز ، بارداکچی، ئانخێلینۆ
ناوەڕاست؛ ئایهان ، تۆرێرا ، ئارتوکۆگلو
هێرشبەر؛ زاها، ئیکاردی ، تیتێ
لە یارییەکی دیکەی کاژێر 19:45 ئینتەرمیلان لە یاریگەی جۆزێپی میازا میوانداری ساڵزبۆرگ دەکات. ئینتەر لە دوو یاریدا بردنەوەیەك و یەکسانبوونێکی هەیە و خاوەنی 4 خاڵە و بە جیاوازی گۆڵ لە دوای ریال سۆسیدادی پێشەنگ دێت. ساڵزبۆرگیش بردنەوەیەك و دۆڕانێکی هەیە و لە پلەی سێیەم دێت و خاوەنی 3 خاڵە..
لە کاژێر 22:00 چوار یاریی دیکە بەڕێوەدەچێت.
لە یارییەکی بەهێزی کۆمەڵەی دووەم، سێڤییا لە رامۆن سانچێز پیزخوان میوانداری ئارسیناڵ دەکات. سێڤییا هەردوو یارییەکەی بەرامبەر لانسی و ئایندهۆڤن یەکسان بووە و بە 2 خاڵ لە پلەی سێیەمی ریزبەندی دێت. سەبارەت بە ئارسیناڵ، یانەکە لە دوایین یارییان توشی شکستێکی سەخت هاتن لە دژی یانەی لانسی فەرەنسی و چاویان لەوەیە بە بردنەوەی ئەم یارییە چانسی گەشتن بە قۆناخی داهاتوو زیاد بکەن. یانە ئینگلیزییەکە بە 3 خاڵ دووەمی ریزبەندی کۆمەڵەکەی گرتووە بە یەك خاڵ لە دوای لانسەوە دێت.
لە یارییەکی دیکەی هەمان کۆمەڵەدا، لانس میوانداری ئایندهۆڤنی هۆڵەندی دەکات. ئایندهۆڤن دۆخی خراپە و لە دوو یاریدا دۆڕانێك و یەکسان بوونێکی هەیە و هیچ بردنەوەیەکی نییە و لە کۆتایی ریزبەندی دێت. بە پێچەوانەوە، لانس بە بەهێزی دەستی بەم وەرزەی خولی یانە پاڵەوانەکان کردووە و لە دوایین یارییاندا توانیان لە ئارسناڵ ببەنەوە و بە 4 خاڵ یەکەمی ریزبەندی گرتووە.
ریزبەندی دێت بە کۆکردنەوەی 6 خاڵ. سەبارەت بە براگا، یانە لە کۆمەڵەی سێیەم، ریال مەدرید دەبێتە میوانی براگا. یانەی شاهانە هەردوو یارییەکەی ئەم وەرزەی لە خولی یانە پاڵەوانەکان بردووەتەوە و لە پێشەنگی پورتۆگالیەکە یاری یەکەمی بە ناپۆلی دۆڕاند، بەڵام یاری دووەم بە بەهێزی گەڕایەوە و توانی سەرکەوتن بەرامبەر یونیۆن بەرلین بەدەست بهێنیت و ئێستا خاوەنی 3 خاڵە و بە جیاوازی گۆڵ لەگەڵ ناپۆلی لە سێیەمی ریزبەندی کۆمەڵەکەی دێت.
لە یارییەکی دیکەی هەمان کۆمەڵە، یونیەن بەرلین میوانداری ناپۆلی دەکات دەکات.ناپۆلی یاری یەکەمیان بردەوە بەڵام لە دوایین یارییان دژی ریال مەدرید تووشی شکست بوون و خاوەنی 3 خاڵن و لە پلەی دووەمی کۆمەڵەکە دێن. یونیەن بەرلین زۆر بە خراپی دەستیان بەم وەرزەی خولی یانە پاڵەوانەکان کردووە و هەردوو یاریان دۆڕاندووە و لە دواین پلەی ریزبەندین و هیچ خاڵێکیان نییە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ