پێرێز و ئەنچیلۆتی کۆبوونەتەوە

24-09-2023
رێبوار محه‌ممه‌د
نیشانەکردن ریال مەدرید کارلۆ ئەنچێلۆتی فلۆرێنتینۆ پێرێز
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سەرچاوەکان باسیان لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتی نێوان فلۆرینتینۆ پێرێز، سەرۆکی ریال مەدرید و کارلۆ ئەنچیلۆتی، راهێنەری یانەکە کردووە و کۆبوونەوەکەیان بەسەرکەوتوو ناوبردووە.
 
رۆژنامەی 'مارکا' ئاشکرایکردووە، بەرلەیارییەکەی ئەمشەوی نێوان ئاتلێتیکۆ مەدرید و ریال مەدرید لە دێربیی مەدرید، پێرێز و ئەنچیلۆتی کۆبوونەوەیەکیان لەبارەی دۆخی تیپەکەوە ئەنجامداوە.
 
رۆژنامەکە دەڵێ، کۆبوونەوەکە بۆ هەڵسەنگاندنی هەفتەکانی یەکەمی تیپەکە بووە لە لالیگا و چامپیۆنزلیگ.
 
لە کۆبوونەوەکەدا، هەروەها هەڵوەستە لەسەر پێکانە زۆرەکانی تیپەکە کراوە، لەوانەش تیبۆ کۆرتوا، ئاردا گولەر و ئیدێر میلیتاو، بەڵام وەک رۆژنامەکە دەڵێ، لە کۆبوونەوەکەدا باسی ئەگەری گرێبەستکردن لەگەڵ هیچ یاریزانێک لە ماوەی گواستنەوەی زستانەدا نەکراوە.
 
رۆژنامەکە هاوکات ئاشکرایکردووە، کارگێڕیی ریال مەدرید بابەتی چارەنووسی کارلۆ ئەنچیلۆتی، راهێنەری یانەکە تاووتوێدەکات، پاشئەوەی بڕیارە لە کۆتایی وەرزی ئەمساڵدا لە یانەکە بڕوات و مەشقدانی هەڵبژاردەی بەرازیل وەربگرێت.
 
ئەو رۆژنامەیە دەڵێ، کارگێڕیی ریال مەدرید ویستی نوێکردنەوەی گرێبەستی کارلۆ ئەنچیلۆتییان هەیە، بەڵام بەو مەرجەی ئەو راهێنەرە خۆی رازی بێت و کێشەی نەبێت لە نوێکردنەوەکە.
 
ریال مەدرید ئەمساڵ لەگەڵ کارلۆ ئەنچیلۆتی سەرەتایەکی زۆر باشی هەیە و لە شەش یارییدا، کە تیپەکە ئەنجامیداون، پێنج یاریی لە لالیگا و یارییەکی لە چامپیۆنزلیگ بردووەتەوە.
 
ریال مەدرید ئەمشەو لە دێربیی مەدرید، بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید یارییدەکات و ئەمە تاقیکردنەوەی قورس و کاریگەر دەبێت بۆ تیپەکە لە کاتێکدا هێرشبەری سەرەڕمی نییە و بەرگرییەکەی مایەی دڵنیایی هاندەرانی نییە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

یاریزانانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین جامی کۆپا ئەمریکایان بەرزکردووەتەوە، وێنە: AFP

ئەرجەنتین کۆپا ئەمریکای 2024ـی بردەوە

هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بۆ دووەم جار لەسەر یەک و 16ـەم جار لە مێژووی خۆی، توانی ناسناوی کۆپا ئەمریکا بباتەوە. ئەرجەنتین لە تەواوی پاڵەوانیێتییەکەدا تەنیا یەک گۆڵی لێکرا.