ڤیدیۆ؛ گۆڵکردن لە دواساتەکاندا چێژێکی خۆشی هەیە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
ئیحسان تاهیر
چابی ئەلۆنسۆ
چابی ئەلۆنسۆ
نیشانەکردن چابی ئەلۆنسۆ بۆرووسیا مونشنگلادباخ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

چابی ئەلۆنسۆ، راهێنەری یانەی بایرلیڤەرکوزن، دوای بردنەوەی یارییەکەیان لە کاتی زیادکراودا، لە بۆرووسیا مونشنگلادباخ، دووپاتیکردەوە کە بردنەوە بەو شێوەیە زۆر خۆشە و گوتیشی "ئەوە نە بە پارە دەکڕدرێت، نە مەشقی لەسەر دەکرێت، بەڵام چەندینجار ئەوەمان نیشانداوە و لە دواساتەکاندا گۆڵمان کردووە".
 
ئەمە پوختەی قسەکانی راهێنەری یانەی بایرلیڤەرکوزنە:
 
بەدڵنیاییەوە بردنەوە لە کاتی زیادکراودا سیفەتێکی نایاب و سەرنجڕاکێشە. زەحمەتە مەشقی لەسەر بکەی، زەحمەتە بیکڕی،  یان هەتە یان نیتە و بەدڵنیاییەوە ئێمە زۆرجار ئەوەمان نیشان داوە. لە سەرەتای وەرزدا بەرامبەر شتوتگارت. ئەمڕۆش نیشانماندا کە لە کاتێکدا ئەوان لەو ساتە سەختەدا گۆڵی یەکسانبوونیان تۆمارکرد، ئێمە بەردەوام بووین لە یاریکردن، ئێمە ئاراممان هەبوو بۆ دروستکردنی هەل، لێدانی سزامان بەدەستهێنا، لە کۆتاییدا ڤێرتز گۆڵی بردنەوەی تۆمارکرد. بەڕاستی گرنگ بوو، چونکە بەرامبەر تیپێک یاریمان دەکرد کە گوشاریان لەسەر ئێمە دروستکردبوو. هەندێک ساتی باشمان هەبوو، سەبارەت بە ساتەکانی دیکەش پێویستە باشتربین، بەڵام ئەمە پرۆسەیەکە و تەنیا سەرەتایەکەیە، بەڵام هەست بە دڵخۆشی دەکەم کە سێ خاڵمان بەدەستهێناوە.
 
ئێمە هەوڵ دەدەین لە هەموو خول و پاڵەوانێتییەکاندا ئاستێکی باش پێشکەش بکەین. بەدڵنیاییەوە خولی ئەڵمانی کێبڕکێی رۆژانەیە و گرنگترینە. بەدڵنیاییەوە چامپیۆنزلیگ بەنێوبانگە و زۆر خۆش دەبێت کە دەگەڕێینەوە ئەو پاڵەوانێتییە. لە جامی ئەڵمانیادا وەرزەکە زۆر قورس دەبێت. پێویستمان بە هەموو یاریزانەکانە. ئەمڕۆ بڕیاربوو یاریزانە سەرەکییە نوێیەکان یاری نەکەن، بەڵام ئەوان بەباشی ئامادەن. کاریگەری باشیان دروست کرد. لە گێمی دووەمدا ئەلێکس گارسیا و تێرێر، بەشدارییان کرد.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە