ئەنچێلۆتی جێگرەوەی بێلینگهام لە ریال مەدرید دەستنیشان دەکات

7 کاژێر له‌مه‌وپێش
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن کارلۆ ئەنچێلۆتی جود بێلینگهام یانەی ریال مەدرید
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دوای ئەوەی جود بێلینگهام، ئەستێرەی ئینگلیزی و یانەی ریال مەدرید تووشی پێکانبوو، پرسیاری هاندەرانی یانەکە ئەوەیە کێ لە یارییەکانی داهاتوودا لە شوێنی ئەو یاریزانە یاری دەکات؟ ئەنچێلۆتیش یەکلایدەکاتەوە.
 
رۆژی هەینی یانەی ریال مەدرید بەشێوەیەکی فەرمی رایگەیاند، جود بێلینگهام لە قاچی راستیدا تووشی پێکنابووە، بەو هۆیەوە لە یاریگەکان دووردەکەوێتەوە، بەڵام وادەی دوورکەوتنەوەی یاریزانەکەی ئاشکرا نەکرد.
 
بەپێی هەواڵی میدیای ئیسپانیا، یاریزانەکە بەهۆی ئەو پێکانەی تووشی بووە، بێلینگهام بەلای کەمەوە بەشداری لە چوار تاوەکو شەش یاری داهاتووی یانەی ریال مەدریددا ناکات، لەوانەش یاری یەکەمی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا.
 
ماڵپەری رێلیڤۆی ئیسپانی دەڵێت "کارلۆ ئەنچێلۆتی، راهێنەری یانەی ریال مەدرید جێگرەوەی بێلینگهامی لە پێکهاتەی سەرەکی یانەکەدا دەستنیشانکردووە و لە یارییەکانی داهاتوودا، لوکا مۆدریچ، ئەستێرەی کرواتی وەکو یاریزانی سەرەکی یاری دەکات، بۆ راگرتنی هاوسەنگی تیپەکە و بەستنەوەی هەردوو هێڵی بەرگری و هێرشبەری بە یەکدییەوە."
 
ریال مەدرید لە یاری یەکەمی وەرزی نوێی لالیگادا، بەرامبەر ریال مایۆرکا کەوتە داوی یەکسانبوون و یەکەم دوو خاڵی لەدەستدا، رۆژی یەکشەممە لە دووەم یاریدا، لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداریی یانەی ڤایادۆلید دەکات.
 
جگە لە دوورکەوتنەوە لە یانەی ریال مەدرید، جود لە پێکهاتەی هەڵبژاردەی ئینگلتەراش دووردەخرێتەوە و بەشداری لە یارییەکانی ئەو هەڵبژاردە بەرامبەر کۆماری ئێرلەندا و فینلەندا ناکات، کە مانگی داهاتوو لە نەیشنسلیگدا رووبەڕووی یەکدەبنەوە.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە