ڤیدیۆ؛ بایرلیڤەرکوزن لەسەر پیشە دڵخوازەکەی بەردەوامە

8 کاژێر له‌مه‌وپێش
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
Photo by INA FASSBENDER / AFP
Photo by INA FASSBENDER / AFP
نیشانەکردن بایرلیڤەرکوزن بۆرووسیا مونشنگلادباخ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

وەرزی نوێی خولی تۆپی پێی ئەڵمانیا دەستیپێکرد، یانەی بایرلیڤەرکوزنی پاڵەوان هاوشێوەی وەرزی رابردوو، لە دوایین خولەکەکاندا بەرامبەر بۆرووسیا مۆنشنگلادباخ گۆڵی بردنەوەی تۆمارکرد.
 
دوای 12 خولەک یاریکردن، گرانیت شاکا، بەلێدانێکی بەهێز یەکەم گۆڵی وەرزی نوێی تۆمارکرد و بایرلیڤەرکوزنی پێشخست.
 
لە خولەکی 38 فلۆریان ڤێرتز بایرلیڤەرکوزنی کردە خاوەنی دوو گۆڵ، نیوەی یەکەم لە بەرژەوەندی یانەی میوان کۆتاییهات.
 
لە نیوەی دووەمدا بۆرووسیا مۆنشنگلادباخی خاوەن یاریگە باشتر یارییکرد و گەڕایەوە نێو رکابەرییەکە، لە خولەکی 59 نیکۆ ئێلڤێدی ئەنجامەکەی کەمکردەوە و گۆڵی یەکەمی یانەکەی تۆمارکرد.
 
لە خولەکی 85 تیم کلێندیێنست ئەنجامەکەی بۆ بۆرووسیا مۆنشنگلادباخ یەکسانکردەوە و لیڤەرکوزنی خستە نێو دۆخێکی خراپ.
 
لە دوایین خولەکەکاندا رکابەرییەکە بەهێزترلێهات، لێدانێکی سزا بۆ بایرلیڤەرکوزن هەژمارکرا، فلۆریان ڤێرتز لێدانەکەی لەدەستدا، بەڵام کاتێک تۆپەکە گەڕایەوە گۆڵی سێیەمی تۆمارکرد و بایرلیڤەرکوزن، یەکەم یاریی وەرزی نوێی بە سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ بردەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە