ڤیدیۆ: تیپەکەی ئەلۆنسۆ واز لە نەریتەکەی ناهێنێت

23-09-2024
ئیحسان تاهیر
Photo by INA FASSBENDER / AFP
Photo by INA FASSBENDER / AFP
نیشانەکردن بایرلیڤەرکوزن چابی ئەلۆنسۆ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

وەک هەمیشە بایرلیڤەرکوزن لە دواخولەکەکاندا سەرکەوتنی بەدەستهێنا و 4-3 لە ڤۆلفسبۆرگی بردەوە.
 
لە گەڕی چوارەمی خولی ئەڵمانیدا، بایرلیڤەرکوزنی پاڵەوانی وەرزی رابردوو، سەرکەوتنێکی سەرنجڕاکێشی بەسەر میوانەکەی، ڤۆڵفسبۆرگ بەدەستهێنا.
 
نۆردی موکێلی لە خولەکی پێنجەمدا بەهەڵە گۆڵێکی بۆ ڤۆڵفسبۆرگ لە گۆڵی خۆیان کرد، پێش ئەوەی لە خولەکی 14ـدا فلۆریان ڤێرتزی هاوڕێی ئەنجامەکە بۆ لیڤەرکوزن یەکسان بکاتەوە.
 
یانەی میواندار بە گۆڵێکی جۆناسان تا لە خولەکی 32 پێشکەوتنی بەدەستهێنا، دواتر سێباستیان بۆرنۆی گۆڵی یەکسانکردنەوەی بۆ ڤۆڵفسبۆرگ تۆمارکرد، پێش ئەوەی لە کاتی زیادکراوی گێمی یەکەمدا ماتیس سڤانبێرگ ڤۆڵفسبۆرگ پێشبخاتەوە.
 
لە خولەکی 48 پیێرۆ هینکاپی ئەنجامەکەی بۆ لیڤەرکوزن یەکسانکردەوە.
 
لە خولەکی 88 یانیک گێرهارتی یاریزانی ڤۆڵفسبورگ بە کارتی سوور دەرکرا، و ڤیکتۆر بۆنیفاس لە خولەکی 90+3 گۆڵی بردنەوەی بۆ تیپەکەی ئەڵۆنسۆ تۆمارکرد.
 
بایرلیڤەرکوزن گەیشتە پلەی دووەمی ریزبەندیی و بە سێ خاڵ لە دوای بایرن میونشنی پێشەنگەوەیە. لە کاتێکدا ڤۆڵفسبۆرگ تەنیا سێ خاڵی هەیە و پلەی 13ـی ریزبەندییەکەی گرتووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە