گواردیۆلا: مانچێستەر سیتی لە تەنگژەدایە

23-09-2023
رێبوار محه‌ممه‌د
نیشانەکردن پێپ گواردیۆلا مانچێستەر سیتی
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

پێپ گواردیۆلا، راهێنەری یانەی مانچێستەر سیتی دەڵێ، تیپەکەمان لە تەنگژەدایە.
 
پێپ لە لێدوانێکی رۆژنامەڤانیدا ئاشکرایکردووە، بیرناردۆ سێلڤا نوێترین یاریزانی پێکراوی یانەکەیەتی و بە سێلڤاوە یانەکە پێنج یاریزانی سەرەکی، پێکانیان هەیە.
 
راهێنەری سیتی گوتوویەتی کە سێلڤا بەهۆی تووشبوونی بە پێکان لە یاریی نێوان مانچێستەر سیتی و رێدستار بەلگرادی سڕبی، لە چامپیۆنزلیگ، دووچاری پێکان بووە و بەوەش ئەو یاریزانە چووەتە نێو لیستی یاریزانە پێکراوەکانی یانەکەوە.
 
سێلڤا لە یارییەکەی رێدستاردا، کە سیتی 3 - 1 گۆڵ، سەرکەوتنی تێدا بەدەستهێنا، بەر لەوەی گێمی یەکەمی یارییەکە تەواو بێت، یاریگەی بەپێکانەوە بەجێهێشت.
 
بەر لە سێلڤا، سیتی پێکرانی هەریەکە لە کیڤن دیبرۆین، ماتیۆ کۆڤاچیچ، جۆن ستۆنز و جاگ گریلیشی راگەیاندووە. پێپ دەڵێ ئەو پێکانانە تیپەکەیان خستووەتە تەنگژەوە.
 
راهێنەری سیتی بە رۆژنامەڤەنانی گوت کە پێکانەکەی سێلڤا ئاسانە و ماوەی هەفتەیەک تاوەکو دە رۆژ لە یاریگەکان دووردەکەوێتەوە.
 
سیتی لە گەڕی ئەم هەفتەیە پرێمەرلیگدا بەرامبەر نۆتێنهگام فۆرێست یارییدەکات.
 
پێپ گوتوویەتی، "یاریی زۆر ئەنجامدەدەین و ماوەی پشوومان نییە و داواکراوە لێمان کە توانای زۆر خەرج بکەین و هەندێکجار بەرگەی ناگرین".
 
هەروەها دەڵێ، جال گریلیش تووشی بەرکەوتن بووە لە ئەژنۆیدا، بەڵام ئەو پێکانایە لە ماسوولکەدان، دەبێتە هۆکاری دابڕان و دوورکەوتنەوەی درێژی یاریزانەکان.
 
راهێنەرە ئیسپانییەکە دەڵێ گریلیش مەشقیکردووە و دەتوانێ چەند خولەکێک یاریی بکات، بەڵام کۆڤاچیچ کە ئازاری پشتی هەیە، تاوەکو ئێستا توانای یارییکردنی نییە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە