رووداو دیجیتاڵ
یاریزانە ئەمریکییەکە، جیمی ویلکینز، حەوتەمین میدالیای خۆی لە پاڵەوانێتی یارییەکانی سەرکێشیدا بەدەستهێنا.
جیمی لە پێشبڕکێی سکەیتبۆرد لەسەر رێڕەوێکی ئاسۆیی نیوە بازنەییدا خەڵاتی زێڕی بەدەستهێنا، ئەمەش بەهۆی ئەوەی لە یەکەم هەوڵیدا 92.33 خاڵی بەدەستهێنا، دواتر پێشەنگییەکەی تا کۆتایی پاراست بۆ بەدەستهێنانی میدالیای زێڕ، بەمەش میدالیای زیو بۆ میچ بروسکۆ و میدالیای برۆنزی بۆ رکابەرەکەی مۆتۆ شیباتا مایەوە.
لە پێشبڕکێی جوڵە بەهڵەوانییەکان بەسەر مۆتۆرسیکلەوە، میدالیا زێڕەکە بەخشرایە دەیڤید ریناڵدۆ، جاکسۆن سترۆنگی ئوسترالی میدالیای زیوی لەملکرا و هاونیشتمانییەکەی جایۆ ئارچەر میدالیای برۆنزی بەدەستهێنا.
کیڤن پێرزا توانی میدالیای زێڕی پێشبڕکێی پایسکیل لەسەر رێگاکان بەدەستبهێنێت.


