بارسێلۆنا بەبێ هەشت یاریزان رووبەڕووی ڤیاریال دەبێتەوە

22-09-2024
رێبوار محه‌ممه‌د
نیشانەکردن لالیگا یانەی بارسێلۆنا
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

هانزی فلێک، راهێنەری یانەی بارسێلۆنا لیستی تیپەکەی بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەمشەوی ڤیاریال ئاشکراکرد و هەشت یاریزان لەگەڵ تیپەکەدا نابن.
 
بڕیارە ئەمڕۆ لە گەڕی شەشەمی لالیگادا، لە یاریگەی لاسیرامیکا، ڤیاریال میوانداریی بارسێلۆنا بکات.
 
هانزی فلیک لیستی ئەو یاریزانانەی تیپەکەی ئاشکراکردووە کە لەگەڵ تیپەکەدا گەشتدەکەن بۆ ئەنجامدانی یارییەکە و ئەو هەشت یاریزانەی لە یارییە دادەبڕێن بەهۆکاری جیاواز، بریتین لە گاڤی، فرێنکی دی یۆنگ، رۆناڵد ئاراوخۆ، ئاندریاس کریستینسن، مارک بیرنال، فیرمین لۆپێز، دانی ئۆلمۆ و فیران تۆرێس.
 
جیگە لە فیران تۆرێس کە بەهۆی راگرتنەوە بەشداری ناکات، سەرجەم یاریزانە دوورخراوەکانی دیکەی تیپەکە، بەهۆی پێکانەوە دابڕاون.
 
بارسێلۆنا کە لە ناوەڕاستی هەفتەی رابردوو، لە چامپیۆنزلیگ بە مۆناکۆی فەرەنسی دۆڕا لەسەرەتای گەشتی ئەمساڵیدا لە پاڵەوانێتییە ئەوروپییەکە، دەیەوێت درێژە بەباڵادەستیی و ئەنجامە باشەکانی بدات لە لالیگا.
 
لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی یانەکە بۆ یارییەکەی ئەمڕۆ، وەکئەوەی فلیک رایگەیاندووە، بریتین لە:
تێر شتیگن، کۆبارسی، باڵدێ، ئینیگۆ مارتینێز، پێدری، لیڤاندۆڤسکی، ئانسۆ فاتی، رافینیا، ئینیاکی پینیا، پابلۆ تۆرێ، مارک کاسادۆ، پاو ڤیکتۆر، لامین یامال، کوندێ، ئیریک گارسیا، ئاسترالاگا، هیکتۆر فۆرت، جیرارد مارتین، دۆمینیگێز، کوێنکا، جویلیرمۆ و فێرناندێز.
 
بارسێلۆنا لە چوار یاریی رابردووی لالیگادا، چوار سەرکەوتنی بەدەستهێناوە و 15 خاڵی کۆکردووەتەوە و پێشەنگی لالیگای گرتووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە