ئەنچێلۆتی دەستەوارەیەکی گەورەی سعودیەی رەتکردەوە

22-07-2023
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن کارلۆ ئەنچێلۆتی خولی رۆشنی سعودی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

کارلۆ ئەنچێلۆتی، راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی، دەستەوارەیەکی گەورەی لە یەکێک لە یانەکانی سعودیە رەتکردەوە و بەرازیلیش تووشی سەرسوڕمان دەکات.
 
رۆژنامەی ئەی ئێسی ئیسپانی، دەڵێت "پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە یەکێک لە سەرکردەکانی یانەی ئیتیحاد، هیلال، نەسڕ یان ئەهلی بۆ کارلۆ ئەنچێلۆتی، راهێنەری ریال مەدرید چووە بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو لە خولی سعودیە راهێنەرایەتیی بکات."
 
بەپێی سەرچاوەکە وەڵامی ئەنچێلۆتی، نەخێر بووە بەشێوەیەکی کۆتایی بڕیارییداوە لە سعودیە کار نەکات، بۆ ئەوەی بوار بۆ پێشکێشکردنی دەستەوارەیەکی باشتر و گەورەتر نەهێڵێت.
 
جگە لەوەش ئەنچێلۆتی گوتوویەتی پێشینەی کارەکانی یانەی ریال مەدریدە لە کاروانی وەرزشیمدا، دوای ئەوە بەرازیل کە هێشتا بەتەواوی روون نییە ئەو پۆستە وەردەگرم یان نا.
 
گرێبەستی کارلۆ لەگەڵ یانەی ریال مەدرید تاوەکو کۆتایی وەرزی 2023-2024 دەبێت، بەپێی لێدوانی سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەرازیل، دوای ئەوە ئەنچێلۆتی دەبێتە راهێنەری هەڵبژاردەی بەرازیل، بەڵام ئەنچێلۆتی ئێستا هەموو بیرکردنەوەی لای یانەی ریال مەدرید و خۆ ئامادەکردنییەتی بۆ وەرزی نوێ.
 
ریال مەدرید نیگەران نییە لەوەی کە ئەنچێلۆتی ببێتە راهێنەری ریال مەدرید، بەڵام نیگەرانە لەو گوشارەی کە سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەرازیل دروستیکردووە، بەهۆی ئەو لێدوانانەی لە ماوەی رابردوودا دوایەتی لەبارەی راهێنەرە ئیتاڵییەکە و یانە ئیسپانییەکە ترسی لەوەیە کاریگەریی نەرێنی لەسەر یانەکەیان دروستبکات.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە