هاندەرانی یەنیەن بەرلین باشترینی جیهانن

20-09-2023
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن یەنیەن بەرلین چامپیۆنزلیگ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

هەر کەسێک چیرۆکی یەنیەن بەرلین بزانێت، لەوە تێدەگات کە بەڕاستی دەبێ ناوی لێبنرێت یانەی هاندەران. بەهۆی ئەو دڵسۆزی و قوربانییەی بۆ یانەکەیان دەدەن.
 
هەمیشە بەریەککەوتنی زۆر لەنێوان مێژوو و تۆپی پێدا هەبووە، لە نێوان هاندانی راستەقینە و تۆپی پێی راستەقینەدا، کە یەنیەن بەرلین نموونەیەکی گەورە و راستەقینەیە.
 
یەنیەن بەرلین تیپێکی چینی ناڕازیی کۆماری ئەڵمانیا بوو. هاندانی هاندەرانی یەنیەن هەمیشە بۆ دژایەتیکردنی بیرۆکە سیاسییەکان و پشتگیریکردن بوو لە چینی کرێکاران.
 
یانەکە دەیان ساڵ بەمشێوەیە مایەوە، تا رووخانی دیواری بەرلین، کە کۆتایی کۆماری ئەڵمانیا و سەرەتای ژیانێکی نوێ بوو.
 
بەڵام قەیرانی دارایی جارێکی دیکە بووە بەربەست لەبەردەم چوونە پێشەوەی ئەو یانەیە. ئەوان لەنێو یاریگەدا ئەنجامی باشیان بەدەستدەهێنا، بەڵام لەبەر نەبوونی سەرمایە بەناچاری لە خولی پلە سێیەکان مایەوە.
 
یانەکە نزیکبوو لە مایەپووچبوون، بەڵام ئەوە بووە هۆکاری راپەڕینی هاندەران، کە لە رێگەی نمایشی بەناوبانگی براندنبێرگ، کە پێی ناسرابوون داوای هاتنە سەرهێڵیان لە وەبەرهێنەران کرد. ئەگەرچی نایک دەستێکی بچووکی یارمەتی بۆ یانەکە درێژکرد، بەڵام بەس نەبوو بۆ رزگارکردنی یانەکە، تاوەکو خاڵی وەرچەرخانی راستەقینە لە خودی هاندەرانەوە هات. کە بە کۆکردنەوەی هاوکارییانەکەیان یانەکەیان لە مایەپووچبوون رزگارکرد، هەموو شتێکیان بەخشی و پارەی تۆمارکردنی تیپەکە لە یەکێتیی تۆپی پێی ئەڵمانیایان دابینکرد.
 
هەروەها لە ساڵی 2009 بە کارکردن یارمەتی یانەکەیان دا بۆ نوێکردنەوەی یاریگەی ئاندێر ئاڵتن و 140 هەزار کاژێر بە بێبەرامبەر کاریان کرد.
 
لە یەکەم یاریی ئەمساڵی  بۆندسلیگا، بەرامبەر ماینز، هاندەران چەندین تیفۆی گەورەیان لە یاریگادا دروستکرد، کە هەرە گەورەکەیان کلیلێکی گەورەی لە ناوەڕاستدا بوو، و سێ قوفڵ لە لاکان، کە ئاماژەبوو بۆ کردنەوەی قوفڵەکان و گەیشتن لە پلەی سێیەمەوە بۆ بوندێسلیگا.
 
هەروەها وێنەی پاشان هەندێک سندوقیان دروستکردبوو، شتگەلێکیان تێدابوو کە نوێنەرایەتی مێژووی یانەکە دەکەن، وەک کیسەیەک خوێن، کڵاوێکی بیناسازی، مۆڵەت و هێمای رێگاوبان، هەروەها رستەیەکی سادە و روون وەک دروشمی یانەکەیان نووسیبوو، کە دەڵێت "کلیلی سەرکەوتنمان ئەوەیە لەبیر نەکەین لە کوێوە هاتووین".

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە