ڤیدیۆ؛ ئاکرێ گەیشتە یاریی کۆتایی و مێژوویەکی گەورەی تۆمارکرد

20-04-2024
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
یانەی ئاکرێ
یانەی ئاکرێ
نیشانەکردن یانەی ئاکرێ
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یانەی ئاکرێ لەسەر نووسینەوەی مێژوو بەردەوامە و گەیشتە یاریی کۆتایی جامی کوردستان، دوای ئەوەی لە یارییەکی دراماتیکیدا سەرکەوتنی بەرامبەر یانەی زاخۆ بەدەستهێنا.
 
لە قۆناخی پێشکۆتایی جامی کوردستاندا، یانەی ئاکرێ لەنێو یاریگە و هاندەرانیدا، بە ئامادەبوونی زیاتر لە 15 هەزار هاندەر میوانداریی یانەی زاخۆی کرد و لە یارییەکی دراماتیکی و پڕ گۆڵدا بە سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ یارییەکەی بردەوە.
 
لە خولەکی 20 ئەرکان مەنسوور، بەلێدانی سزا دەرگای گۆڵکردنی لە بەرژەوەندی ئاکرێ کردەوە و یانەکەی پێشخست، نیوەی یەکەم بەو گۆڵە لە بەرژەوەندی خاوەن یاریگە کۆتاییهات.
 
لە خولەکی 53 ئیسحاق مێنسا، بەسوود وەرگرتن لە هەڵەیەکی بەرگریی زاخۆ، گۆڵی دووەمی بۆ ئاکرێ تۆمارکرد.
 
دوای ئەم دوو گۆڵە یانەی زاخۆ ئاستێکی بەرزتری پێشکێشکرد و دوای سێ خولەک لە گۆڵی دووەمی ئاکرێ، یونس عەبد بەلێدانی سزا ئەنجامەکەی بۆ یانەی میوان یەکسانکردەوە.
 
لە خولەکی 82 یانەی زاخۆ لە رێگەی حەمید حاجییەوە ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە و یارییەکەی گەڕاندەوە خاڵی سەرەتا.
 
دوایین خولەکەکانی یارییەکە هەستیار و سەرنجڕاکێش بوون، لە دوایین خولەکی کاتی زیادکراودا ئیسحاق مێنسا، هێرشبەری پیشەگەری یانەی ئاکرێ گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی یانەکەی تۆمارکرد و بردنەوەیەکی مێژوویی لە بەرژەوەندیی یانەکەی یەکلاکردەوە.
 
ئاکرێ یارییەکەی بردەوە و گەیشتە یاریی کۆتایی جامی کوردستان، لەکاتێکدا 5 رۆژ لەمەوبەر یانەکە نازناوی خولی کوردستانی بەدەستهێنا.

 
لە یاریی کۆتایی جامی کوردستاندا، یانەی ئاکرێ بەرامبەر یانەی هەندرێن یاریی دەکات، کە ئەمیان لەنێو یاریگە و هاندەرانیدا بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک سەرکەوتنی بەرامبەر یانەی سەیدسادق بەدەستهێنا و یاریی کۆتایی لە زاخۆ بەڕێوەدەچێت.


 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە