ئێمباپێ دوودڵە لە چوونە ریال مەدرید

19-12-2023
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن کیلیان ئێمباپێ ریال مەدرید
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان لە فەرەنسا، دوایین پێشهاتەکانیان سەبارەت بە داهاتووی کیلیان ئێمباپێ، ئەستێرەی پاریس سانجێرمان ئاشکراکرد و دەڵێن "خودی ئێمباپێش نازانێت چی دەوێت".
 
ماوەی گرێبەستەکەی ئێمباپێ لەگەڵ پاریس سانجێرمان لە هاوینی 2024 کۆتایی دێت و زۆر لە سەرچاوەکانی هەواڵ باس لەوە دەکەن کە وەرزی داهاتوو کیلیان پەیوەندی بە یانەی ریال مەدریدەوە دەکات.
 
فرێدریک هێرمێل، رۆژنامەڤانی بەنێوبانگی فەرەنسی رایگەیاندووە، لە سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراوەوە دەزانم کە ئێمباپێ خۆیشی نازانێت دەیەوێت چی بکات.
 
لە درێژەی قسەکانیدا ئەو رۆژنامەڤانە، دەڵێت "هێشتا نازانرێت کە ئایا ئێمباپێ لەگەڵ پاریس گرێبەستەکەی نوێ دەکاتەوە یان پەیوەندی بە فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ریال مەدریدەوە دەکات بۆ ئەوەی ئارەزووی خۆی بۆ پۆشینی درێسە سپییەکە رابگەیێنێت".
 
ئاماژەی بەوەشکردووە، گومان شتێکی باشە لە ژیاندا، بەڵام ئەگەر خراپ بەکاریبهێنین،  دەگۆڕێت بۆ پێچەوانەکەی.
 
هەروەها دەشڵێت "دوودڵی ئێمباپێ ئەوە دەردەخات کە بەڕاستی ئەو لە قوڵایی دڵییەوە  نایەوێت گرێبەست لەگەڵ یانەی ریال مەدرید بکات، ئەگەرنا پێشتر لانیکەم لە یەکێک لەو بۆنە زۆرانەی کە دەستەوارەی پێگەیشتووە، ئەو کارەی دەکرد".
 
هێرمێل لە درێژەی قسەکانیدا، دەڵێت "ئێمباپێ ئەگەر بەجددی ریالی بویستایە، بیری لەوە نەدەکردەوە لەگەڵ سەرکێشییەکانی پاریسییەکان بمێنێتەوە، هەروەها هیچ پاڵنەرێکیش نەدەبوو وایلێبکات گرنگی بە هەندێک شتی شێتانەی وەک بوون بە گۆڵکاری هەموو کاتەکانی خولی فەرەنسا بدات".
 
لە کۆتاییدا دەڵێت "پێدەچێت ئەو ئاسوودەیی فەرەنسی بە باشتر بزانێت لە سەرکێشیی ئیسپانی. ئەمە جێگەی رێزە، بەڵام ئەم گومانە بەردەوامە دەستیکردووە بە گۆڕان بەرەو تاوان".
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە