ئەستێرەیەکی بەهرەمەند و لاو بۆ ریال مەدرید بەرێگەوەیە

19-03-2025
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن ریال مەدرید
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئەستێرەی بەهرەمەند و سەرنجڕاکێش لە یانەی ریال مەدریدەوە بەرێگەوەیە و لە ئیسپانیا باس باسی ئەو یاریزانەیە.
 
یاریزانەکە ناوی براین بوگارینە، لە باڵی هێرشبەری یاری دەکات تەمەنی 16 ساڵە و لە تیپی لاوانی ریال مەدرید یاری دەکات، لە 2009 لە دایکبووە، پێشتر یاریزانی سێلتا ڤیگۆ بوو، لە 2021 پەیوەندیی بە ریال مەدریدەوە کردووە.
 
بوگارین لە تیپی لاوانی یانەی ریال مەدریددا یاریزانێکی سەرەکییە، بە قاچی چەپ یاری دەکات و درێسی ژمارە 10 دەپۆشێت.
 
ئێستا یاریزانەکە 57 گۆڵی بۆ ریال مەدرید کردووە و زیاتر لە 40 ئاسیستی بۆ هاوڕێکانی کردووە، ئاستە بەرزەکەی لە یارییەکاندا میدیای ئیسپانیای سەرسامکردووە و باس باسی ئەو یاریزانەیە.
 
بەپێی رۆژنامەی ئەی ئێس، ریال مەدرید لەگەڵ یاریزانەکە رێککەوتووە، بۆ ئەوەی هەرچی زووە یەکەم گرێبەستی پیشەگەری لەگەڵ یاریزانەکە بکات.
 
توانا و بەهرە زۆرەکەی ئەم یاریزانە لاوە بووەتە باسی گەرمی میدیای ئیسپانیا و سەرچاوەکانی نزیک لە ریال مەدرید و زۆرینە پێیانوایە ئەو یاریزانە داهاتوویەکی زۆرباشی لەگەڵ یانەکە دەبێت، بۆیە ریال مەدرید لە ئێستاوە دەیەوێت گرێبەستێکی پیشەگەری و درێژخایەن لەگەڵ یاریزانەکە واژۆ بکات.
 
براین لە هەڵبژاردەی ئیسپانیا بۆ تیپی خوار 15 ساڵان یاریی دەکات، لە دوایین سێ یاریی ئەو تیپەدا 117 خولەک یارییکردووە.
 
ماڵپەری رێلیڤۆی ئیسپانی دەڵێت "لە داهاتوویەکی نزیکدا براین بوگارین بۆ تیپی کاستیا مەدرید بانگهێشت دەکرێت و چاوەڕواندەکرێت زۆر زوو ئەو یاریزانە شوێنی خۆی لە تیپی یەکەمی یانەکەشدا بکاتەوە."

براین بوگارین

 

براین بوگارین

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە