پەیامی مێسی بەبۆنەی تێپەڕبوونی دوو ساڵ بەسەر بردنەوەی مۆندیالدا

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن لیۆنێل مێسی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی تۆپی پێی ئەرجەنتین و یانەی ئینتەرمەیامی ئەمریکی، ساڵیادی دووەمی بردنەوەی نازناوی مۆندیال لە هاندەرانی هەڵبژاردەی پیرۆز دەکات و دەڵێت "دەکرا ئەمە ببێتە ناخۆشترین مانگی من."
 
لە رۆژێکی وەکو ئەمڕۆ لە 18-12-2022 هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بەسەرکردایەتیی لیۆنێل مێسی، لە یاریگەی لوسەیل لە قەتەر سەرکەوتنی بەرامبەر هەڵبژاردەی فەرەنسا بەدەستهێنا و نازناوی مۆندیالی بردەوە، ئەوە یەکەم نازناوی مێسی لە گەورەترین پاڵەوانێتیی تۆپی پێی جیهاندا.
 
بەبۆنەی تێپەڕبوونی دوو ساڵ بەبردنەوەی ئەو نازناوەدا، مێسی لە ئینستاگرام دوو وێنەی خۆی لە ماڵەوە لەگەڵ جامی مۆندیال بڵاوکردووەتەوە و نووسیوویەتی "بەروارەکانی مانگی دیسێمبەر و سەرساڵم خۆشدەوێت، دوو ساڵ لەمەوبەر دەکرا مانگی کۆتایی ساڵێکی تاڵ بێت، بەڵام لە کۆتاییدا بووە جوانترینی ژیانی وەرزشیم، ئێستاش هەموو مانگی کانوونی دووەمم خۆشدەوێت و ئەو یادەوەرییەم بۆ دێت."
 
مێسی لەگەڵ وێنەکانیدا بە هاندەرانی دەڵێت "ساڵی دووەم لە هەمووان پیرۆزبێت."
 
لیۆنێل مێسی لە مۆندیالی رابردوودا کە لە قەتەر بەڕێوەچوو، بە تۆمارکردنی 7 گۆڵ و دروستکردنی 3 گۆڵی دیکە، سەرکردایەتیی تانگۆی کرد بۆ بردنەوەی نازناوی مۆندیال، لە یاریی کۆتاییدا پۆلگا دوو گۆڵی تۆمارکرد، لە کۆتاییدا لەگەڵ بردنەوەی نازناوی مۆندیالدا، بەباشترین یاریزانی مۆندیالەکە دەستنیشانکرا و لە کۆی 7 یارییدا 5 جار بەباشترین یاریزانی یارییەکان دەستنیشانکرا.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە