ڤیدیۆ؛ ساڵێک بەسەر مۆندیالە مێژووییەکەی مێسیدا تێپەڕی

18-12-2023
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
لیۆنێل مێسی
لیۆنێل مێسی
نیشانەکردن مێسی ئەرجەنتین مۆندیالی 2022
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئەمڕۆ ساڵێک بەسەر بردنەوەی نازناوی مۆندیال لەلایەن لیۆنێل مێسی و هەڵبژاردەی ئەرجەنتینەوە تێپەڕی.
 
لە رۆژێکی وەکو ئەمڕۆ لە 18-12-2022 لە یاریی کۆتایی مۆندیالی قەتەردا، هەردوو هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و فەرەنسا لە یاریگەی لوسەیل رووبەڕووی یەکبوونەوە بۆ رکابەریکردن لەسەر بردنەوەی نازناوی مۆندیال، ئەم مۆندیالە دوایین هەلی بەردەم لیۆنێل مێسی بوو بۆ ئەوەی نازناوی گەورەترین پاڵەوانێتی جیهان لەگەڵ هەڵبژاردەکەی بباتەوە و لە کۆتاییدا بەخەونەکەی گەیشت.
 
یارییەکە رکابەرییەکی بەهێزی بەخۆیەوە بینی، سەرەتا ئانخێل دیماریا لەنیوەی یەکەمی یارییەکەدا دوو گۆڵی بۆ تانگۆ تۆمارکرد و نیوەی یەکەم لە بەرژەوەندیی ئەرجەنتین کۆتاییهات، هەمووان پێیانوابوو ئیدی لیۆ بە ئاسانی دەگاتە جامی جیهان، بەڵام لە نیوەی دووەمدا فەرەنسا بەباشترین ئاستەوە دەرکەوت.
 
لە خولەکی 80 و 81 کیلیان ئێمباپێ دوو گۆڵی بەدوای یەکدا بۆ پاڵەوانی مۆندیالی 2018 تۆمارکرد، یارییەکەی گەڕاندەوە خاڵی سەرەتا و کاتی ئاسایی یارییەکە بەیەکسانبوون بە دوو گۆڵ بۆ هەرلایەک کۆتاییهات.
 
لە کاتی زیادکراودا هەردوولا بە هۆشیارییەکی زۆرەوە یارییاندەکرد، لە خولەکی 108 لیۆنێل مێسی گۆڵێکی دیکەی بۆ ئەرجەنتین تۆمارکرد، بەڵام ئەمجارەش ئێمباپێ گەڕایەوە و لە خولەکی 118 ئەرجەتینی خستە نێو دۆخێکی خراپ و ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە، ئەوەی هەموو جیهانی شۆککرد، ئەو هەلە ئاسانەبوو کە کۆلۆ موانێ لە خولەکی 122 لەدەستیدا و نەیتوانی فەرەنسا بکاتە پاڵەوان، بەو شێوەیە یارییەکە بە 3-3 کۆتاییهات و هەردوولا روویانکردە لێدانەکانی یەکلاکەرەوە.
 
لەلێدانەکانی یەکلاکەرەوەدا ئەرجەنتین 4-2 یارییەکەی بردەوە، لوسەیل و بوێنس ئایرێس بوونە یەکپارچە ئاهەنگ و جیهان بەبۆنەی بردنەوەی نازناوی مۆندیال لەلایەن لیۆنێل مێسییەوە ئاهەنگی گێڕا.
 
مێسی لەنێو ئاهەنگێکی گەورەی ئەرجەنتینییەکاندا چووە سەر ستەیج و لەلایەن تەمیم بن حەمەد سانی، میری قەتەر و جیانی ئینفانتینۆ، سەرۆکی فیفاوە جامی جیهانیی پێدرا و ئیدی لیۆ گەیشتە ئەو نازناوەی بەدرێژایی کاروانی یارییکردنی خەونی پێیەوە دەبینی.
 
لەبارەی بردنەوەی نازناوی مۆندیالەوە لیۆنێل مێسی دەڵێت "ئەو شەوە هەستێکی زۆر خۆشم هەبوو، ئەوە ئەو شەوە بوو کە هەموو شتێکی لە ژیانی مندا گۆڕی و ئەمە ئەو نازناوەیە کە چەندین ساڵە خەونی پێوە دەبینم و لە کۆتاییدا گەیشت."
 
دوای بردنەوەی نازناوی مۆندیال، هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بە دڵخۆشییەکی زۆرەوە دەوحەی بەرەو بوێنس ئایرس بەجێهێشت، ملیۆنان هاندەری هەڵبژاردەکە بەدرێسی شین و سپی تانگۆوە چوونە سەر شەقامەکان و چەندین رۆژ بەبۆنەی بەدەستهێنانی نازناوەکەوە ئاهەنگیان گێڕا.
 
هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە مۆندیالی 2022ـی قەتەردا 7 یاریی ئەنجامدا، یاریی یەکەمی بە دۆڕاندنێکی چاوەڕواننەکراو بەرامبەر هەڵبژاردەی سعودیە دەستپێکرد کاتێک 1-2 دۆڕا و دوای ئەوە تاوەکو بردنەوەی نازناوی پاڵەوانێتییەکە هیچ یارییەکی دیکەی نەدۆڕاند.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئامادەبوونی هاندەران لە ستۆدیۆی تایبەتی رووداو بۆ رووماڵی یارییەکانی یۆرۆی 2024. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

بینەرانی رووداو بوونە براوەی یۆرۆ 2024

بینەرانی رووداو بەشێوەیەکی زۆر ئینتراکتیڤ بەشدارییان لە بەرنامەکانی رووداو دا کرد، بۆ نیشاندانی بۆچوون و پێشبینییەکانیان، بە ملیۆنان تێچێن (کۆمێنت) بەشدارییان لەگەڵ بەرنامەی (ستۆدیۆی یۆرۆ)ی رووداو دا کرد. 84 بینەری رووداو لە پارێزگا جیاوازەکانی کوردستان بوونە براوەی خەڵاتەکانی رووداو. خەڵاتەکانیش بەوشێوەیە بوون:( یەک ئۆتۆمبێل، 23 تەلەڤزیۆن، 23 لیرەی زێڕ، 28 ئایپاد، 20 مۆبایلی زیرەک، 12 دەست کەلوپەلی نێوماڵ).