رووداو دیجیتاڵ
یەکێک لە ئامانجەکانی یانەکانی ریال مەدرید و بارسێلۆنا لە گواستنەوەی هاوینی داهاتودا، بڕیار لەبارەی داهاتووی خۆیەوە دەدات و چەند یانەیەکی گەورەش چاوەڕێی دەکەن.
راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان دەڵێن، جۆناتان تا، بەرگریکاری یانەی بایرلیڤەرکوزنی ئەڵمانی، یەکێک لە ئامانجەکانی یانە گەورەکانی ئەورووپایە، لەپێش هەمووانەوە، ریال مەدرید، بارسێلۆنا، بایرن میونشن و چەند یانەیەکی ئینگلیزی.
بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی، یاریزانەکە بڕیاری داوە گرێبەستەکەی لەگەڵ بایرلیڤەرکوزن نوێ نەکاتەوە، سەرەڕای ئەوەی پاڵەوانی وەرزی رابردووی بوندێسلیگا کار بۆ رازیکردنی دەکات بۆ ئەوەی لە یانەکە بمێنێتەوە.
ئەو سەرچاوەیە باس لەوە دەکات، یاریزانەکە زۆر چاوەڕوان نابێت و لە گواستنەوەی زستانەدا گفتوگۆ لەگەڵ ئەو یانانە دەستپێدەکات کە رکابەری لەسەر گواستنەوەی دەکەن.
بارسێلۆنا لە گواستنەوەی هاوینی رابردوودا گرێبەستێکی پێشکێشی یاریزانەکە کردبوو، بەڵام یانەکەی رەتیکردەوە، ئێستا یاریزانێکە یەکێکە لە ئامانجەکانی ریال مەدرید، بەتایبەت دوای ئەوەی ئێدیر مێلیتاو تووشی پێکانبوو.
جۆناتان تا، تەمەنی 28 ساڵە، گرێبەستەکەی لەگەڵ بایرلیڤەرکوزن لە هاوینی 2025 لەگەڵ یانەکە کۆتاییدێت، ئێستا لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزاناندا نرخەکەی دەگاتە 30 ملیۆن یۆرۆ.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ