ڤیدیۆ؛ هەواڵێکی ناخۆش بۆ هەوادارانی مێسی

18-05-2024
ئیحسان تاهیر
لیۆنێل مێسی
لیۆنێل مێسی
نیشانەکردن لیۆنێل میسی پێکانی یاریزانان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

هەواڵەکان جارێکی دیکە لەسەر لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی باش نین و ئەمجارەش بەردەوام دەبێت لە دوورکەوتنەوە بەهۆی پێکانەوە.
 
سەرچاوەکانی نزیک لە یانەی ئینتەرمەیامی دووپاتیانکردەوە کە مێسی بەهۆی پێکانەوە لە قاچی چەپیدا بەشداری یارییەکەیان بەرامبەر دی سی یونایتد ناکات.
 
بەرەبەیانی سبەی یەکشەممە، کاژێر 02:30 بە کاتی باشووری کوردستان، یانەی ئینتەرمەیامی لەگەڕی 14ـی خولی نایابی ئەمریکیدا میوانداریی دی سی یونایتد دەکات.
 
مێسی تەواوی یارییەکەی بەرامبەر مۆنتریال لە خولی ئەمریکی ئەنجامدا سەرەڕای ئەوەی بەریەککەوتنێکی تووند لەنێوان خۆی و جۆرج کامبلی یاریزانی مۆنتریالدا رووید و مەترسی ئەوە هەبوو تووشی پێکان بووبێت.
 
بەو هۆیەوە مێسی رۆژی چوارشەممەی رابردوو لە یاریی دواتردا نەیتوانی بەرامبەر ئۆرلاندۆ یاری بکات و سەرەڕای ئەوەی ئینتەرمەیامی ئاستێکی بەرزی پێشکێشکرد، بەڵام نەیتوانی بباتەوە و یارییەکە بە یەکسانبوون بەبێ گۆڵ کۆتاییهات، بۆیە دوای یارییەکە تاتا مارتینۆی راهێنەر رایگەیاند کە لە تیپەکە رازی نییە. 
 
بەگوێرەی سەرچاوەکانی هەواڵ لیۆنێل مێسی بەشداری لە مەشقەکاندا نەکردووە و بەهۆیەوە بەرامبەر دی سی یونایتد یاری ناکات.
 
لەگەڵ پێکانەکەی ئەم دواییەی مێسی و نزیکبوونەوەی پاڵەوانێتی کۆپا ئەمریکا، تاتا هەوڵدەدات تیپەکەی باشتر بکات لەسەر ئەوە رابهێنێت کە بەبێ مێسی بە ئاستێکی باش یاری بکات و کاریگەری ئامادەنەبوونی مێسی زۆر نەبێت.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە