سیتی گرووپ خۆی گەیاندە خولی تورکیا

18-02-2024
رێبوار محه‌ممه‌د
نیشانەکردن سیتی گرووپ باشاکشهیر مانچێستەر سیتی
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

یانەی ئیستانبوڵ باشاکشهیری تورکی، چوونە ناو هاوبەشیی لەگەڵ گرووپی 'سیتی گرووپ'ی خاوەن مانچێستەر سیتی ئینگلیزی راگەیاند، کە وەرزی رابردوو سیانەی مێژوویی خول، جام و چامپیۆنزلیگی بەدەستهێناوە.
 
یانەی باشاکشهیر، لە ئەکاونتی خۆی لە پلاتفۆرمی ئێکس، رایگەیاند گەیشتووەتە رێکەوتنی کۆمەڵایەتی بۆ هاوبەشیی لەگەڵ گرووپی 'سیتی فوتبۆڵ' و فۆکەسی سەرەکیی رێکەوتنەکە لەسەر تۆپی پێ دەبێت.
 
گرووپی 'سیتی گرووپ' راوێژکاریی جیاواز پێشکێشی باشاکشهیر دەکات چ ئەوەی پەیوەندی بە ستراتیژی گشتیی یانەکە هەیە یان گواستنەوەی یاریزانان، یان مەشقدانی کردەنی و پشکنینی یاریزانان.
 
لە بەرامبەردا، گرووپی 'سیتی فوتبۆڵ' کە خاوەنی ژمارەیەک یانەیە لە کیشوەرە جیاوازەکان، لە رێگەی ئەو هاوبەشییەوە دەیەوێت شارەزایی زیاتر لە تۆپی پێی تورکیا بەدەست بهێنێت، ئەمە جیا لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی لەگەڵ تۆپی پێی ئەو وڵاتە، کە یەکێکە لەو دەوڵەتانەی ویستی زۆری لە بواری تۆپی پێدا هەیە و بەهرەمەندی گەورەی تێدا دروست دەبێت.
 
هاوبەشییەکە، هەروەها کارکردن لە بواری شیکردنەوەی زانیاری و داتاکات و پڕۆسەکانی گواستنەوە، مەشقدان و چەند بابەتێکی دیکەی جیاوازی پەیوەست بەتۆپی پێ دەگرێتەوە.
 
رێکەوتنەکە گواستنەوەی موڵکایەتی یانە تورکییەکە بۆ سیتی گرووپ ناگرێتەوە و یانە تورکییەکە لە دەرەوەی کۆمەڵەکە دەمێنێتەوە.
 
باشاکشهیر کە ساڵی 1900 دامەزراوە، لە وەرزی 2019 - 2020 نازناوی خولی تورکیای بەدەستهێناوە.
 
هەرچی 'سیتی گرووپ'ە، چەندین یانەی گەورە لە خۆ دەگرێت، دیارترینیان مانچێستەر سیتی لە ئینگلتەرا، جیرۆنا لە ئیسپانیا، ئەمە جیا لە نیویۆرک سیتی لە ئەمریکا، لومێل لە بەلجیکا و یۆکۆهاما مارینۆس لە ژاپۆن.
 
گرووپەکە هەروەها خاوەنی چەندین یانەی دیکەیە، لە نێویاندا مۆمبای سیتی لە هیندستان، ملبۆرن سیتی لە ئوسترالیا، مۆنتیڤیدیۆ سیتی لە ئۆرۆگوای، تروای فەرەنسی و شینگین بینگ سیتی چینی، پالێرمۆی ئیتاڵی و باهیای سێلڤادۆری.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە