هەواڵێکی خۆش بۆ هاندەرانی بارسێلۆنا لەبارەی لامین یامال

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
رێبوار محه‌ممه‌د
نیشانەکردن لامین یامال یانەی بارسێلۆنا
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

خۆرخی مێندێز، بەڕێوەبەری کارەکانی لامین یامال، یاریزانی لاوی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی، باسی لە رووداوێکی گرنگ و نزیکی پەیوەست بەو یاریزانە لاوە کرد.
 
یامال، گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا لە هاوینی 2026 کۆتایی دێت، یانەکەی هەوڵدەدات نوێی بکاتەوە، لە کاتێکدا چەندین یانەی گەورەی ئەورووپا، لە نێویاندا پاریس سانجێرمانی فەرەنسی، هەوڵی گرێبەستکردن لەگەڵ ئەو یاریزانە دەدەن.
 
مێندێز، لە لێدوانێکی رۆژنامەڤانیدا ئاشکرایکردووە، کە لامین گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی نوێدەکاتەوە. ئەو بەڕێوەبەری کارە دەڵێ، "بێگومان لامین یامال گرێبەستی نوێ لەگەڵ بارسێلۆنا دەکات، ئەمە بەمنزیکانە روودەدات".
 
یامال لە وەرزی ئەمساڵدا بەشێوەیەکی بەرچاو گەشەی کردووە، بەتایبەت پاشئەوەی پێشەوایەتیی هەڵبژاردەی ئیسپانیای کرد بۆ بەدەستهێنانی نازناوی یۆرۆی 2024.
 
یامال هەروەها دوێنێ وەک باشترین یاریزانی لاوی ساڵی 2024 دەستنیشانکرا.
 
ئەو هێرشبەرە لاوەی بارسێلۆنا، بەهۆی پێکانەوە ماوەی مانگێک لە یاریگەکان دووردەکەوێتەوە، پاش پێکرانی لە یاریی یانەکەی بەرامبەر لیگانێس لە لالیگا.
 
لامین سێیەم وەرزی لەسەریەکە لە تیپی یەکەمی یانەی بارسێلۆنا یارییدەکات و لە کۆی 75 یاریی لەگەڵ ئەو یانەیە، 13 گۆڵی تۆمارکردووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە