رووداو دیجیتاڵ
بۆستن سێڵتیکس لە یاریگەی خۆیدا لە ئاستە نایابەکەی بەردەوامە، ئەمجارەیان میوانداری یانەی ئۆرلاندۆ ماجیکی کرد و یارییەکەی بە ئەنجامی 128-111 لێبردەوە.
سێڵتیکس بەبەهێزی دەستی بە یارییەکە کرد و توانی نیوەی یەکەم بە ئەنجامی 64-51 لە بەرژەوەندی خۆی کۆتایی پێبهێنێت.
ئاستە باشەکەی سێڵتیکس درێژەی کێشا، یانەکە لە نیوەی دووەمدا توانی چوار خاڵی دیکە بخاتە سەر جیاوازییەکە و یارییەکە بە ئەنجامی 128-111 لە بەرژەوەندی بۆستن سێڵتیکس کۆتایی هات.
ئەمە 13ـمین بردنەوەی لەسەریەکی سێڵتیکس بوو لە نێو خاکی بۆستندا، کە ئەمە دووەم درێژترین زنجیرەی بردنەوەیە لە مێژووی سێڵتیکس لە یاریگەی خۆیدا و خەریکە لە ریکۆردە مێژووییەکەی خۆی نزیك دەبێتەوە کاتێك لە وەرزی 1957/1958 توانیبووی 18 یاری لەسەریەك بباتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ