رووداو دیجیتاڵ
بەپێی راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان، مانچێستەر یونایتد چاوی لەسەر ئەستێرەی گەنجی یانەی بایرن میونشنە و دەیەوێت بیگوازێتەوە ریزەکانی.
تۆڕی میدیایی سکای باس لەوە دەکات کە هەردوو یانەی مانچێستەر یوناتید و بایرن میونشن گەیشتوونەتە رێککەوتنی سەرەتایی بۆ گواستنەوەی تیل بۆ ریزی رێد دیڤلز لە هاوینی ئەمساڵ.
لە هاوینی 2022 ماتیاس تیل پەیوەندی کرد بە یانەی بایرن میونذشن لە یانەی رێنی فەرەنسییەوە، بەڵام درەوشانەوەی ئەم یاریزانە ئەمساڵ دەستیپێکرد.
ماتیاس لەم وەرزەداسەرەڕای خراپی ئاستی بایرن میونشن لە 26 یاریی دا شەش گۆڵ و دوو ئاسیستی کردووە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان.
ئاست بەرزی ئەم یاریزانە ئەمساڵ لەگەڵ یانەکەی وایکردووە نرخی یاریزانەکە لە 20 ملیۆن یۆرۆوە بەرز بێتەوە بۆ 50 ملیۆن یۆرۆ بەپێی ماڵپەری ترانسفێڕ مارکێت، بەڵام بڕی گرێبەستەکەی دیارنییە لە رێککەوتنەکەی نێوان مانچێستەر و بایرن میونشن
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ