ئەستێرە شاراوەکانی دیاری - ئالێکس باینا

8 کاژێر له‌مه‌وپێش
دیاری حەسەن
نیشانەکردن ئەستێرە شاراوەکانی دیاری
A+ A-
 

رووداو دیجیتاڵ

ئالێکس باینا، ئەستێرە ئیسپانییەکەی ڤیاریال و دوژمنە سەرسەختەکەی ریال مەدرید هەمووان سەرسامدەکات.
 
ئەو ئەستێرە لاوەی ئیسپانیا، هاوشانی فیرمین لۆپێز دووانەیەکی تایبەتیان بۆ هەڵبژاردەی ئۆڵیمپیی ئیسپانیا دروستکردبوو و سەرکردایەتییان کرد بۆ بردنەوەی میدالیای زێڕینی ئۆڵیمپیادی پاریسی 2024، بە دوو گۆڵ و ئەسیستێک ئەو یاریزانە یارمەتیدەر بوو بۆ ئەو دەستکەوتە مێژووییەی هەڵبژاردەکە.
ئالێکس باینا، لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا یۆرۆی 2024ی بەدەستهێنا بەڵام ئەو یاریزانە تەنیا لە دوو یاریدا بەشداریکردبوو.
 
ئالێکس باینا لەم وەرزەدا، زۆرترین ئەسیستی پێشبینیکراوی هەیە لە خولی ئیسپانی، ئەو یاریزانە سەرکردایەتی ڤیاریالی کردووە بۆ بەدەستهێنانی 11 خاڵ لە پێنج یاریدا و بە کۆکردنەوەی هەمان ژمارەی خاڵەکانی ریال مەدرید و ئاتلێتیکۆ مەدرید، لە دوای بارساوە دێن لە ریزبەندی خولەکە.

ئاماری وەرزی رابردووی ئالێکس باینا:

یاری: 44
 
گۆڵ: 4
 
ئەسیست: 17
 
ساڵی 2024 هیچ یاریزانێک نەبووە ژمارەی ئەسیستەکانی لە ئالێکس باینا زیاتر بێت لە لالیگا، ئەو یاریزانە لە رووی یاری دروستکردنەوە توانیویەتی ئاستێکی باشتر لە زۆربەی ئەستێرە گەورەکانی خولەکە پێشکێش بکات.

ئامارەکانی ئالێکس باینا لەم وەرزەدا:
 
یاری: 4 
 
گۆڵ: 0 
 
ئەسیست: 2 
 
هەڵسەنگاندنی یاری: 7.6
 
ئەو یاریزانە لەم وەرزەدا ریزبەندی باشترین یاریزانەکانی خولەکە دێت لە رووی هەڵسەنگاندنەوە و بە باشترین یاریزانی پێکهاتەی ڤیاریال دادەنرێت.
 
ساڵی رابردوو لەبەر کێشەیەکی تایبەت لەگەڵ فێدریکۆ ڤالڤێردی، ئەستێرەی یانەی ریال مەدرید، شەڕێک لە نێوان ئەو دوو یاریزانە روویدا و باینا سکاڵای لەسەر ڤالڤێردی تۆمارکرد، دوای چەند رۆژێک میدیاکان ئەوەیان بڵاوکردەوە گوایە ئەو یاریزانە سووکایەتی بە کوڕە تازە کۆچکردووەکەی ڤالڤێردی کردووە، بەڵام ئەو یاریزانە رەتیکردەوە و گوتی "درۆیەک بە ناوی منەوە کرا، زۆر خەمباربووم پێی، زیاتر لەبەر خانەوادەکەم خەمباربووم کە لە سۆشیال میدیا هێرشیان کرایەسەر".
 
ئەو زیاتر هێرشیکردە سەر ریال مەدرید و گوتی "ئێمە دەزانین ئەو یانەیە چییە و چ میدیایەکی لەپشتە، بێگومان دەزانین سەرۆکەکەشی کەسایەتییەکی چۆنی هەیە".
 
ئالێکس باینا نرخی لە بازاڕی گواستنەوەکاندا 40 ملیۆن یۆرۆیە، ئەو یاریزانە تەمەنی تەنیا 23 ساڵە و پێشبینی دەکرێت داهاتوویەکی گەشی هەبێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە