سعودیە دەیەوێت گۆرزێکی گەورە لە پرێمەرلیگ بدات

15-08-2023
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن پرێمەرلیگ
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سعودیە دەیەوێت گۆرزێکی گەورە لە پرێمەرلیگ بدات و هەنگاوەکانیشی دەستپێکردووە، بۆ ئەوەی بەر لە کۆتاییهاتنی وادەی گواستنەوەی هاوینە کارەکانی یەکێک لە گەورەترین ئەستێرەکانی ئەو خولە بۆ خولی وڵاتەکەی تەواو بکات.
 
لە ماوەی رابردوودا یانەی ئیتیحادی سعودی هەوڵیدەدا محەممەد سەڵاح، ئەستێرەی میسری و یانەی لیڤەرپوول بباتە ریزەکانی، بەڵام هەنگاوەکان سەرکەوتوو نەبوون، کەچی دوای ئەنجامدانی یەکەم یاریی پرێمەرلیگ، جارێکی دیکە پرسی پەیوەندیکردنی یاریزانەکە بەو یانەیە سعودییە بووەتە پرسێکی گەرم.
 
کەناڵی ئەلکاسی قەتەری دەڵێت "محەممەد سەڵاح گڵۆپی سەوزی بۆ یانەی ئیتیحاد هەڵکردووە، بۆ ئەوەی گفتوگۆ لەگەڵ یانە ئینگلیزییەکە بکات بۆ پەیوەندیکردن بەو یانەیەوە لە گواستنەوەی ئەم هاوینەدا."
 
سەرچاوەیەکی نزیک لە ئەستێرە میسرییەکەش بە میدیای سعودیی گوتووە "گفتوگۆ لەنێوان محەممەد سەڵاح و ئیتیحاد هەیە، ئەمە ئەو شتەیە کە دەتوانم ئێستا بیڵێم و ناتوانم هیچ وردەکارییەکی دیکە ئاشکرا بکەم."
 
بەپێی راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان، پاڵەوانی وەرزی رابردووی خولی سعودی دەستەوارەیەکی بە مووچەی 180 ملیۆن یۆرۆ بۆ دوو وەرز بۆ ئەستێرە میسرییەکە ئامادەکردووە و ئامادەیە 60 ملیۆن پاوەندیش بۆ گواستنەوەی بداتە یانەی لیڤەرپوول.
 
محەممەد سەڵاح لە یەکەم یاریی پرێمەرلیگدا لە خولەکی 77 گۆڕانکاریی پێکرا، ئەمەش ناڕەزایەتییەکی زۆری یاریزانەکەی بەدوای خۆیدا هێنا، لەکاتێکدا لە 6 وەرزی رابردوودا بەسەریەکەوە لە یەکەم یاریی پرێمەرلیگدا گۆڵی تۆمارکردبوو، بەڵام ئەو گۆڕانکارییە رێگەی بە یاریزانەکە نەدا ریکۆردێکی نوێ تۆماربکات و بۆ وەرزی حەوتەم لەسەریەک لە یەکەم یاریی خولەکەدا گۆڵ بکات.
 
محەممەد سەڵاح ئێستا تەمەنی 31 ساڵە، گرێبەستەکەی لەگەڵ لیڤەرپوول لە هاوینی 2025 کۆتاییدێت، نرخی ئێستای لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان دەگاتە 65 ملیۆن یۆرۆ.




 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئامادەبوونی هاندەران لە ستۆدیۆی تایبەتی رووداو بۆ رووماڵی یارییەکانی یۆرۆی 2024. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

بینەرانی رووداو بوونە براوەی یۆرۆ 2024

بینەرانی رووداو بەشێوەیەکی زۆر ئینتراکتیڤ بەشدارییان لە بەرنامەکانی رووداو دا کرد، بۆ نیشاندانی بۆچوون و پێشبینییەکانیان، بە ملیۆنان تێچێن (کۆمێنت) بەشدارییان لەگەڵ بەرنامەی (ستۆدیۆی یۆرۆ)ی رووداو دا کرد. 84 بینەری رووداو لە پارێزگا جیاوازەکانی کوردستان بوونە براوەی خەڵاتەکانی رووداو. خەڵاتەکانیش بەوشێوەیە بوون:( یەک ئۆتۆمبێل، 23 تەلەڤزیۆن، 23 لیرەی زێڕ، 28 ئایپاد، 20 مۆبایلی زیرەک، 12 دەست کەلوپەلی نێوماڵ).