ڤیدیۆ؛ جۆکۆڤیچ دەستی بە مەشقەکان کردەوە

14-09-2023
ئیحسان تاهیر
نۆڤاک جۆکۆڤیچ
نۆڤاک جۆکۆڤیچ
نیشانەکردن نۆڤاک جۆکۆڤیچ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دوای کەمتر لە 72 کاژێر لە دەستکەوتە مێژووییەکەی، کە بردنەوەی نازناوی پاڵەوانێتی کراوەی تێنسی ئەمریکا بوو، نۆڤاک جۆکۆڤیچ پێش یاریی وڵاتەکەی لە جامی دەیڤز بەرامبەر ئیسپانیا گەڕایەوە مەشقەکان.
 
تێنسزانی ژمارە یەک لە جیهاندا بەڵێنەکەی بردەسەر کە گوتبووی پەیوەندی بە هەڵبژاردەی سربیاوە دەکات کاتێک لەم هەفتەیەدا لە قۆناخی کۆمەڵەکانی یارییەکانی کۆتایی جامی دەیڤز رووبەڕووی هەڵبژاردەکانی کۆریای باشوور، کۆماری چیک و ئیسپانیا دەبنەوە.
 
جۆکۆڤیچ رۆژی یەکشەممەی رابردوو لە نیویۆرک لە یاریی کۆتایی پاڵەوانێتی کراوەی تێنسی ئەمریکا بە ئەنجامی سێ کۆمەڵەی بێبەرامبەر شەش سێ و حەوت شەش و شەش سێ لە دانیێل مێدڤێدێڤی تێنسزانی رووسی بردەوە و سێیەم نازناوی ئەمساڵی بەدەستهێنا.
 
جۆکۆ ریکۆردی مارگرێت کۆرت یەکسانکردەوە کە 24 نازناوی تاکەکەسی لە چوار پاڵەوانێتییە گەورەکەدا بەدەستهێناوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە