"مێسی پێکانی هەیە"

13-09-2023
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن لیۆنێل مێسی لیۆنێل سکالۆنی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

لیۆنێل سکالۆنی، راهێنەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین، هۆکاری ئامادەنەبوونی لیۆنێل مێسی کاپتنی هەڵبژاردەی تانگۆ لە یارییەکەی دوێنێی بەرامبەر بۆلیڤیا ئاشکراکرد. چاودێرانیش قسەکانی سکالۆنی بەوە لێکیدەدەنەوە کە لیۆ پێکانی هەیە.
 
هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە گەڕی دووەمی پاڵەواتنەکانی ئەمریکای باشوور بۆ مۆندیالی 2026 بووە میوانی بۆلیڤیا و سەماکارانی تانگۆ بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر سەرکەوتنیان بەدەستهێنا.
 
لیۆنێل سکالۆنی، راهێنەری هەڵبژاردەی تانگۆ، دوای یارییەکە لە لێدوانێکدا کە تۆڕی ڤێرمۆس-دیپۆرتیڤۆی ئەرجەنتینی بڵاویکردەوە، رایگەیاند "لیۆنێل مێسی ئامادە نەبوو بۆ یاریکردن لە یارییەکەدا".
 
مێسی لە پێکهاتەی سەرەکیدا نەبوو، ئەمەش گومانی دروستکرد کە تووشی پێکان بووبێت. دواتر میدیا و چاودێران ئەم قسانەی سکالۆنیان بەوە لێکدایەوە کە مێسی بەدڵنیاییەوە تووشی پێکان بووە.
 
سکالۆنی ئەم گومانانەی پشتڕاستکردەوە و گوتی "مێسی دوێنێ هەوڵیدا چاکبێتەوە، بەڵام هەستی بە ئاسوودەیی نەدەکرد، بۆیە بڕیارماندا سەرکێشی نەکەین".
 
لیۆنێل مێسی، هاوینی ئەمساڵ رووی لە یانەی ئینتەرمەیامی ئەمریکی کرد، دوای تەواوبوونی ماوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمانی فەرەنسی.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە