مێندێز: ئەم یاریزانەی بارسا باڵۆن دۆر دەباتەوە

13-06-2023
رێبوار محه‌ممه‌د
نیشانەکردن بارسێلۆنا ئانسۆ فاتی
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

خۆرخی مێندێز، بەڕێوەبەری کاری یاریزانان پێیوایە یەکێک لە یاریزانە یەدەگەکانی ئێستای بارسێلۆنا، خەڵاتی باڵۆن دۆر دەباتەوە.
 
مێندێز یەکێکە لە بەناوبانگترین بەڕێوەبەری کارەکانی یاریزانان لە جیهاندا و بەڕێوەبەری کارەکانی ئانسۆ فاتی، یاریزانی ئێستای بارسێلۆنایە کە پێیوایە ئەو یاریزانە توانا و لێهاتوویی گەورەی هەیە کە وا دەکات ببێتە یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی جیهان.
 
مێندێز لە لێدوانی بۆ میدیای کەتەلۆنیا دەڵێ، "ئانسۆ فاتی دەیەوێت لە بارسێلۆنا بەردەوام بێت".
 
ئەو هەروەها دەڵێ، "لە دوایین دوو یارییدا سێ گۆڵی تۆمارکردووە، ئەو یاریزانێکی گەورەیە و رۆژێک لە رۆژان خەڵاتی باڵۆن دۆر بەدەستدەهێنێت، من دڵنیام لەوە".
 
ئانسۆ فاتی، وەرزی ئەمساڵ لە پێکهاتەی بارسێلۆنادا یاریزانێکی یەدەگبوو، ماوەیەک لەمەوپێش باوکی ئەو یاریزانە ئاشکرایکرد کە کوڕەکەی هەست بەبێئومێدی دەکات لە یانەکە. بەڵام فاتی دواتر وەڵامی باوکی دایەوە و گوتی لە یانەکە دڵخۆشم.
 
میدیای کەتەلۆنیا دەڵێن، بارسێلۆنا دەیەوێت فاتی بفرۆشێت بۆئەوەی بتوانێت ژمارەیەک یاریزانی نوێ بهێنێتە ریزەکانییەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە