Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ڤیکتۆر یۆکێرێش

ڤیکتۆر یۆکێرێش

وەرزش12-11-2024

هەواڵێکی دڵخۆشکەر بۆ یانە گەورەکانی ئەورووپا

0:00
0:00
قەبارەی دەق
سامان وڵاتژێری

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

سامان وڵاتژێری

رۆژی بڵاوکردنەوە

12-11-2024

تاگەکان

ڤیکتۆر یۆکێرێش, گواستنەوەی یاریزانان

بابەتی پەیوەندیدار

بارسێلۆنا 6 یاریزانی بەڕێدەکات
وەرزش31-05-2026

بارسێلۆنا 6 یاریزانی بەڕێدەکات

ریال مەدرید داواکارییەکی چابی ئەلۆنسۆ رەتدەکاتەوە
وەرزش31-05-2026

ریال مەدرید داواکارییەکی چابی ئەلۆنسۆ رەتدەکاتەوە

فلۆرێنتینۆ پێرێز لەبارەی ئێمباپێ و ڤینیسیۆسەوە: قسەی بێمانا دەکەن
وەرزش31-05-2026

فلۆرێنتینۆ پێرێز لەبارەی ئێمباپێ و ڤینیسیۆسەوە: قسەی بێمانا دەکەن

 
رووداو دیجیتاڵ

فرێدریکۆ ڤارانداس، سەرۆکی یانەی سپۆرتینگی پۆرتوگالی، دەرگای رۆیشتنی لەبەردەم ئەستێرەی یەکەمی یانەکەی کردەوە، لە گواستنەوەی هاوینی داهاتوودا.

ڤارانداس لەلێدوانێکدا لەبارەی داهاتووی ڤیکتۆر یۆکێرێش، ئەستێرە و گۆڵکاری یانەکەی قسەیکرد و گوتی "ناتوانم هیچ بەڵێنێک بدەم، ئەگەر یانەیەک بیەوێت مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی جێبەجێ بکات و یاریزانەکەش بیەوێت بڕوات، دەڕوات."
 
سەرۆکی یانە پۆرتوگالییەکە دووپاتیدەکاتەوە، ئەو رۆیشتنە لە گواستنەوەی زستانەدا روونادات.
 
لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا ناوی ڤیکتۆر یۆکێرێش میدیای ئەورووپای بەخۆیەوە سەرقاڵکردووە و دەنگۆی زۆر لەبارەی ئەگەری رۆیشتنی ئەو یاریزانە لە یانە پۆرتوگالییەکە بڵاوبوونەتەوە، بەتایبەت دوای ئەوەی رۆبن ئامۆریم، راهێنەری یانەی سپۆرتینگ ئەو یانەیەی بەجێهێشت و پەیوەندیی بە یانەی مانچێستەر یونایتدەوە کرد.
 
بەپێی راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان، هەریەکە لە یانەکانی ئارسیناڵ، چێڵسی، مانچێستەر یونایتد و بارسێلۆنا گرنگی بەتواناکانی هێرشبەرە سوێدییەکە دەدەن و دەیانەوێت لە گواستنەوەی هاوینی داهاتوودا بیگوازنەوە یانەکەیان.
 
چەند رۆژێک لەمەوبەر، هاندەرانی یانەی بارسێلۆنا رێگەیان لە خوان لاپۆرتا، سەرۆکی یانەکە گرت و داوای گرێبەستکردنیان لەگەڵ ئەو یاریزانە لە سەرۆکی یانەکەیان دەکرد.
 
مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی ڤیکتۆر یۆکێرێش لەگەڵ سپۆرتینگ 100 ملیۆن یۆرۆیە، بەپێی راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان ئەگەر رێککەوتن بکرێت، یانەکە بە 75 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری ئەو یاریزانە دەبێت.
 
ڤیکتۆر لەم وەرزەدا 16 گۆڵی لە 11 یارییدا کردووە، پێشەنگی گۆڵکارانی خولی پۆرتوگالی گرتووە و لە چامپیۆنزلیگیشدا 5 گۆڵی لە 4 یارییدا تۆمارکردووە.