ڤیدیۆ؛ رۆناڵدۆ بەردەوامە لە گۆڵکردن

12-11-2023
ئیحسان تاهیر
Photo by AFP
Photo by AFP
نیشانەکردن کریستیانۆ رۆناڵدۆ یانەی نەسڕ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە یارییەکانی گەڕی سیانزدەمی خولی رۆشنی سعودیەدا، یانەی نەسڕ لە دەرەوەی یاریگەی خۆیدا، بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە یانەی وەحدەی میوانداریی خۆی بردەوە.
 
لە گێمی یەکەمدا ئەلێکس تێلێسی بەرگریکاری بەرازیلی، گۆڵی یەکەمی بۆ یانەی میوان تۆمارکرد، دوای ئەوەی لە خولەکی 11ـدا لێدانێکی راستەوخۆی بەشێوەیەکی نایاب جێبەجێکرد.
 
هەشت خولەک پێش کۆتاییهاتنی گێمی یەکەم، نەسڕ لە رێگەی لێدانێکی سەری بەرگریکار عەبدولئیلا عومەرییەوە بووە خاوەنی گۆڵی دووەم.
 
لە گێمی دووەمدا و لە خولەکی پەنجادا، کریستیانۆ رۆناڵدۆ پێشەنگی خۆی لە ریزبەندیی گۆڵکارانی خولەکە بەهێزترکرد بە تۆمارکردنی گۆڵی سێیەمی نەسڕ، کە سێزدەمین گۆڵی خۆی بوو لە خولەکەدا، کە بۆ تۆمارکردنی ئەو گۆڵەی سوودی لە پاسێکی هەڵەی هێڵی بەرگری یانەی خاوەن یاریگە وەرگرت.
 
یانەی وەحدە لە خولەکی 80 تاکە گۆڵی خۆی لە رێگەی ئەنسێلمۆ دی مۆراسی یاریزانی هێڵی ناوەڕاستەوە تۆمارکرد.
 
بەم سەرکەوتنە نەسڕ گەیشتە 31 خاڵ و چوار خاڵ لە دوای یانەی هیلالی پێشەنگەوەیە. لە کاتێکدا وەحدە بە 16 خاڵ لە پلەی هەشتەمدایە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە