ڤیدیۆ؛ ڤۆلەر لە یەکەم یاریی خۆیدا لەگەڵ مانشافت رووبەڕووی فەرەنسا دەبێتەوە

12-09-2023
ئیحسان تاهیر
رودی ڤۆلەر
رودی ڤۆلەر
نیشانەکردن هەڵبژاردەی ئەڵمانیا هەڵبژاردەی فەرەنسا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە دووەم یاریی دۆستانەیدا لەم هەفتەیەی فیفادا، لەسەر یاریگەی سیگناڵ ئیدۆنا پارک میوانداری هەڵبژاردەی فەرەنسا دەکات.
 
ئەم یارییە کە ئامادەکاریی هەردوو هەڵبژاردەیە بۆ یۆرۆی 2024 یارییەکی بەهێز دەبێت و هاندەرانی تۆپی پێ لە سەرانسەری جیهان چاوەڕێی دەکەن.
 
ئەم یارییە بۆ ئەڵمانیا زۆر گرنگە، بەو پێیەی یەکەم یارییە لەژێر سەرپەرشتی راهێنەرێکی نوێ، دوای دوورخستنەوەی هانزی فلیک لە پۆستی راهێنەری مانشافت. کە بەشێوەیەکی کاتی رودی ڤۆلەر سەرپەرشتی مانشافتەکان دەکات.
 
هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لەم ماوەیەی دواییدا کەوتووەتە قەیرانێکی گەورەی ئاست و ئەنجام، کە لە دوایین 5 یارییدا نەیتوانیوە هیچ سەرکەوتنێک بەدەستبهێنێت، دوایینیان دۆڕانە گەورەکەی بوو بەرامبەر هەڵبژاردەی ژاپۆن بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک.
 
هەڵبژاردەی فەرەنسا بە بردنەوەی لە ئێرلەندا بە ورەیەکی بەرزەوە ئەم یارییە ئەنجام دەدات، کە لە پاڵاوتنەکانی یۆرۆی 2024 بە کۆکردنەوەی 15 خاڵ پێشەنگی کۆمەڵەکەی گرتووە.
 
فەرەنسییەکان لە دوایین 6 یارییدا بەرامبەر ئەڵمانەکان باڵادەست بوونە و هیچ جارێک پێیان نەدۆڕاون، کە 4 جار سەرکەوتنیان بەدەستهێناوە و دووجاریش یەکسانبوونە. 
 
دوایین رووبەڕووبوونەوەی ئەڵمانیا و فەرەنسا لە یۆرۆی رابردوو، لە مانگی حوزەیرانی 2021، کە تیایدا فەرەنسییەکان بە گۆڵێکی بێبەرامبەر سەرکەوتنیان بەدەستهێنا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە