ئێمباپێ: دەزانین پێویستە لە ئەڵمانیا چی بکەین

12-06-2024
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن کیلیان ئێمباپێ یۆرۆی 2024
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

کیلیان ئێمباپێ، ئەستێرەی فەرەنسا لەبارەی یارییەکانی یۆرۆی 2024ـەوە دەڵێت "ئامادەین و دەزانین پێویستە چی بکەین."
 
کیلیان ئێمباپێ، ئەستێرە و کاپتنی هەڵبژاردەی فەرەنسا، بۆ یارییەکانی یۆرۆی 2024 دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەگەڵ شاندی هەڵبژاردەکەی گەیشتە ئەڵمانیا و ئامادەکارییەکانی بۆ رکابەرییەکانی پاڵەوانێتییەکە دەستپێدەکەن.
 
ئێمباپێ لەبارەی یۆرۆی 2024ـەوە لەلێدوانێکدا گوتی "دەمەوێت شوێن پێی خۆم لە یاریگەدا لە یارییەکانی یۆرۆدا دیاربێت، ئێمە هاتووین بۆ ئەڵمانیا بۆ ئەوەی مێژوو تۆماربکەین، ئامادەین و دەزانین پێویستە چی بکەین."
 
یاریزانی نوێی یانەی ریال مەدرید لەبارەی هەلی بردنەوەی باڵۆن دۆرەوە دەڵێت "ئەمە ئامانجی منە، لە منداڵییەوە، دەمەوێت ببمە باشترین یاریزانی جیهان، دەمەوێت بەردەوامبم لە پێشکەوتن و چێژی تۆپی پێ لەدەست نەدەم."
 
فەرەنسا دووجار نازناوی یۆرۆی بەدەستهێناوە، لە ساڵی 2000ـەوە هەڵبژاردەکە نەیتوانیووە نازناوەکە بباتەوە، ئەمجارە بە پێکهاتەیەکی بەهێزەوە دەیەوێت کۆتایی بە چاوەڕوانیی چەندین ساڵەی هاندەرانی بهێنێت.
 
هەڵبژاردەی فەرەنسا، لە رکابەرییەکانی یۆرۆی 2024 لە کۆمەڵەی چوارەم یاریی دەکات، یەکەم یاریی لە رۆژی 17-6 بەرامبەر نەمسایە، دوای ئەوەی رووبەڕووی هەریەکە لە هەڵبژاردەکانی هۆڵەندا و پۆڵەندا یاریی دەکات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە