رووداو دیجیتاڵ
پێش ئەنجامدانی یارییەکەیان لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەرامبەر یانەی لایپزیگ، یانەی ریال مەدرید تووشی رووداوێکی ناخۆش بوو.
یانەی ریال مەدرید بۆ ئەنجامدانی یارییەکەیان لە قۆناخی 16ـی چامیپۆنزلیگ بەرامبەر یانەی لایپزیگ چووەتە ئەڵمانیا و لەوێ تووشی رووداوێکی هاتووچۆ بوو، بەڵام زیانی گیانی نەبووە.
بەپێی هەواڵی رۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی، پاسی یانەی ریال مەدرید لە رێگەیەکی خێردا لە کاتی گۆڕینی رێڕەوەکەی خۆی بە ئۆتۆمبێلی سپیدا کێشاوە و ئاوێنەی بەشی دەرەوەی پاسەکە شکاوە.
رۆژنامەی مارکای ئیسپانی نووسیوویەتی " لەکاتی رووداوەکەدا سەرجەم یاریزانەکانی ریال مەدرید لەنێو پاسەکەدابوون، بەڵام لە گەشتەکەیان بەردەوامبوون و بەبێ هیچ کێشەیەک گەیشتوونەتە شوێنی مەبەست."
بیڵد ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، کە بەهۆی ئەو رووداوەوە 3 هەزار یۆرۆ زیان بە پاسی یانەی ریال مەدرید گەیشتووە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانیی نەبووە و کەس زیانی پێنەگەیشتووە.
یانەی ریال مەدرید شەوی سێشەممە کاژێر 23:00 لە رکابەرییەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، لە یاریی چوونی قۆناخی 16 رووبەڕووی یانەی لایپزیگی ئەڵمانی دەبێتەوە.
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ، شاندی یانەی ریال مەدرید بۆ ئەو یارییە گەیشتە ئەڵمانیا و ئەمشەو دوایین مەشقەکانی بۆ یارییەکە ئەنجامدەدات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ