ڤیدیۆ؛ بارسا دۆڕا

دوێنێ کاژێر 08:12
ئیحسان تاهیر
ریال سۆسیداد 1-0 بارسێلۆنا
ریال سۆسیداد 1-0 بارسێلۆنا
نیشانەکردن ریال سۆسیداد بارسێلۆنا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

بارسێلۆنا نەیتوانی لەسەر ئاست و ئەنجامە باشەکانی بەردەوام بێت و دووەم یاریی لەم وەرزەی لالیگادا دۆڕاند و بە یانەی ریال سۆسیداد دۆڕا.
 
یارییەکە لە سان سێباستیان بەڕێوەچوو، و سەرەتا رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی لە خولەکی 19 گۆڵێکی بۆ بارسا تۆمارکرد، بەڵام دوای گەڕانەوە بۆ ڤار بە پاساوی ئۆفساید رەتکرایەوە و ئەو حاڵەتە هەرایەکی گەورەی لە میدیای ئیسپانیا ناوەتەوە، بەو پێیەی دەرکەوت کە ئۆفساید نەبووە.
 
دواتر ریال سۆسیداد، کە بە ئاستێکی بەرز دەرکەوت، لە خولەکی 33 لە رێگەی شێرالدپۆ بێکەرەوە گۆڵی پێشکەوتنی تۆمارکرد و نیوەی یەکەم بە پێشکەوتنی تیپی خاوەن یاریگە کۆتاییهات.
 
لە نیوەی دووەمدا بارسێلۆنا هەوڵیدا لانیکەم ئەنجامەکە یەکسان بکاتەوە، بەڵام یاریزانانی ریال سۆسیداد لە نیوەی دووەمیشدا باش یارییانکرد و تاوەکو کۆتایی پارێزگاریان لەو ئەنجامە کرد و بە گۆڵێکی بێبەرامبەر یارییەکەیان بردەوە.
 
بارسێلۆنا ئەمە دووەم یارییە لەم وەرزەی لالیگادا دەدۆڕێنێت، جاری یەکەم بەرامبەر ئۆساسونا بوو، جاری دووەمیش بەرامبەر ریال سۆسیداد.
 
ئەمە دووەمجارە لە کاروانی راهێنەرایەتیکردنی فلیکدا، تیپەکەی لە یارییەکدا نەتوانێت گۆڵ بکات، ساڵی 2020 بەرامبەر لایپزیگ و شەوی رابردووش بەرامبەر ریال سۆسیداد.
 
سەرەڕای ئەم دۆڕانە بارسێلۆنا بە 33 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندیی لالیگا مایەوە و شەش خاڵ لە ریال مەدریدەوە دوورە، بەڵام ریال یارییەکی کەمتری کردووە. لە کاتێکدا ریال سۆسیداد ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە 18 خاڵ و گەیشتە پلەی هەشتەمی ریزبەندییەکە.
 
بارسا لە یارییەکەی بەرامبەر ریال سۆسیداد هیچ لێدانێکی بۆ گۆڵ نەبوو، کە دوایینجار لە لالیگادا بارسا هیچ لێدانێکی بۆ گۆڵی تیپێک نەبووبێت لە 2014 بوو بەرامبەر مالاگا.
 
دوای 30 یاری یەکەمجارە بارسێلۆنا نەتوانێت لە یارییەکەدا گۆڵ بکات.
 
لە نیسانی 2016 یەکەمجارە ریال سۆسیداد لە یاریگەی خۆیدا لە بارسێلۆنا دەباتەوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە