Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

لیۆنێل مێسی لە کامپ نو

لیۆنێل مێسی لە کامپ نو

وەرزش10-11-2025

ڤیدیۆ؛ مێسی گڕی لە بارسێلۆنا بەردا

0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئیحسان تاهیر
ئیحسان تاهیر10-11-2025

بابەتی پەیوەندیدار

پێرێز واژۆی دوو  ئەستێرەی وەرگرتووە
وەرزش02-06-2026

پێرێز واژۆی دوو ئەستێرەی وەرگرتووە

سکالۆنی: فرمێسکەکانی مێسی بۆ نازناو نەبوون
وەرزش02-06-2026

سکالۆنی: فرمێسکەکانی مێسی بۆ نازناو نەبوون

داروین نونێز بەرەو کامپ نو؟
وەرزش02-06-2026

داروین نونێز بەرەو کامپ نو؟

رووداو دیجیتاڵ

 

لە هەنگاوێکی چاوەڕواننەکراودا. لیۆنێل مێسی سەردانی یاریگەی کامپ نوی کرد لە شاری بارسێلۆنا و رایگەیاند ""هیوادارم رۆژێک بگەڕێمەوە، نەک تەنیا بۆ ئەوەی وەک یاریزانێک ماڵئاوایی بکەم، چونکە دەرفەتی ماڵئاواییکردنم وەک پێویست نەبوو".
 
لەکاتێکدا هاندەرانی یانەی بارسێلۆنا چاوەڕێی گەڕانەوەی تیپەکەیان بۆ یاریگەی 'سپۆتیفای کامپ نو'  دەکەن دوای تەواوبوونی کارەکانی نۆژەنکردنەوەی، دوێنێ شەو  هاندەران تووشی سوپرایزێکی چاوەڕواننەکراو بوون.
 
لیۆنێل مێسی ئەفسانەی ئەرجەنتینی، کاپتنی پێشووی یانەکە و یاریزانی ئێستای ئینتەرمەیامیی ئەمریکی، بەنهێنی و دوور لە جاوی کامێراکان سەردانی یاریگای کامپ نوی کردووە بەشێوە نوێیەکەی، ئەمەش هاندەران و کارمەندانی یانەکەی تووشی سەرسوڕمان کردووە.
 
مێسی لەساڵی 2021 ریزەکانی ابرسێلۆنای جێهێشت، بەڵام هەرگیز پەیوەندییە سۆزدارییە قوڵەکەی بە یانەکەوە نەشاردووەتەوە، سەرەڕای ساردی پەیوەندییەکانی نێوان یاریزانەکە و کارگێڕیی ئێستای یانەکە بەسەرۆکایەتی خوان لاپۆرتا.
 
لیۆ ڤیدیۆیەکی بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا مێسی دەردەکەوێت لە دەوروبەری کامپ نوی نوێدا دەسۆڕێتەوە و چاودێری پەرەسەندنی کارەکانی ناو یاریگەکە دەکات، کە یانەکە دوای دوو ساڵ دابڕان هیوادارە لەم مانگەدا بگەڕێتەوە بۆی .
 

 
پەیامە کاریگەرەکەی مێسی
 
سەردانەکەی مێسی تانیا سوپرایز نەبوو، بەڵکو مێسی پەیامێکی کاریگەری بۆ هاندەرانی بارسێلۆنا لەڕێگەی هەژمارە فەرمییەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ناردووە و تێیدا نووسیبوویەتی "شەویرابردوو، گەڕامەوە بۆ شوێنێک کە بە رۆح و گیان بیری دەکەم، شوێنێک کە تێیدا بێسنوور دڵخۆش بووم، شوێنێک کە هەزاران جار وایلێکردووم هەست بکەم دڵخۆشترین پیاوی جیهانم".
 
ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە لە پەیامەکەیدا درێژەی بەقسەکانی دەدات و دەڵێت "کە ئارەزوو و حەسرەتێکی روونی بۆ ماڵە کۆنەکەی تێدابوو"، لەکاتێکدا کە هێشتا ناوی لە یادگەی کەتەلۆنییەکاندا وەک گەورەترین یاریزان دێت کە درێسی بارسێلۆنای پۆشیبێت.
 
ئەو ئەستێرەیە کە خاوەنی هەشت باڵۆندۆرە، ئاماژەی بەوەدا کە هیوادارە رۆژێک بگەڕێتەوە بۆ بارسێلۆنا، و داوای لێبوردنی کرد کە نەیتوانیوە لە کاتی رۆیشتنی لە یانەکە لە هاوینی 2021 ماڵئاوایی لە هاندەرانی کامپ نو بکات.
 
مێسی لە قسە کاریگەرەکانیدا گوتی "هیوادارم رۆژێک بگەڕێمەوە، نەک تەنیا بۆ ئەوەی وەک یاریزانێک ماڵئاوایی بکەم، چونکە دەرفەتی ماڵئاواییکردنم وەک پێویست نەبوو".
 
یانەی بارسێلۆنا لە پلاتفۆرمی "X" پێشوازی لەو سەردانەی مێسی کرد و نووسیویەتی "تۆ هەمیشە پێشوازیلێکراوی، بارسێلۆنا ماڵی خۆتە".
 
کارگێڕیی بارسێلۆنا ماوەیەکە کار بۆ رێکخستنی ئاهەنگێکی رێزلێنانی تایبەت بۆ مێسی دەکات وەک رێزلێنانێک بۆ کاروانە ئەفسانەییەکەی لەگەڵ یانەکە، بەڵام پێشکەوتن لەم دۆسیەیەدا هێشتا سنووردارە بەهۆی ئاڵۆزییە کارگێڕییەکان و خشتەی قەرەباڵخی تیپەکە.
 
هاوکات، راپۆرتە میدیاییەکان لەم دواییانەدا ئاشکرایان کردووە کە ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە لەوانەیە رۆڵێکی ناڕاستەوخۆی هەبێت لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی سەرۆکایەتی یانەکەدا، لەڕێگەی پشتگیریکردنی یەکێک لە کاندیدە رکابەرەکانی سەرۆکی ئێستا خوان لاپۆرتا، ئەمەش بووەتە جێگەی سەرنجێکی فراوان لەنێو بازنەکانی کەتەلۆنیادا، بەهۆی کاریگەری گەورەی مێسی لەسەر هاندەرانی بارسێلۆنا و پێگە مێژووییەکەی.
 
سەردانە کورتەکەی مێسی بۆ کامپ نو هێمایی بوو، بەڵام واتایەکی قوڵی هەبوو، و یادگارییە نەمردووەکانی لەگەڵ یانەکەدا هێنایەوە یاد کە تێیدا نێوبانگ و ئەفسانەیی تۆپی پێی خۆی دروستکرد.
 
ئیحسان تاهیر
ئیحسان تاهیر10-11-2025