Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

سکالۆنی و مێسی

سکالۆنی و مێسی

وەرزش02-06-2026

سکالۆنی: فرمێسکەکانی مێسی بۆ نازناو نەبوون

0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئومێد ئازاد
ئومێد ئازاد02-06-2026

بابەتی پەیوەندیدار

پێرێز واژۆی دوو  ئەستێرەی وەرگرتووە
وەرزش02-06-2026

پێرێز واژۆی دوو ئەستێرەی وەرگرتووە

داروین نونێز بەرەو کامپ نو؟
وەرزش02-06-2026

داروین نونێز بەرەو کامپ نو؟

پارێزگاری هەولێر بۆ رووداو سپۆرتس: کێشەکانی یانەی هەولێر چارەسەر دەکرێن
وەرزش02-06-2026

پارێزگاری هەولێر بۆ رووداو سپۆرتس: کێشەکانی یانەی هەولێر چارەسەر دەکرێن

رووداو دیجیتاڵ

لیۆنێل سکالۆنی، راهێنەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە نوێترین لێدوانیدا، بەقووڵی باسی لە پەیوەندی خۆی و لیۆنێل مێسی کاپتنی هەڵبژاردەکە کرد و تیشکی خستە سەر ئەو ساتە قورسانەی کە مێسی تێیدا تێپەڕیوە، بەتایبەت لە کاتی پێکانەکەی لە یاریی کۆتایی کۆپا ئەمریکا بەرامبەر کۆڵۆمبیا.


سکالۆنی ئاماژەی بەوە کرد کە بینینی مێسی لەو ساتەدا و چوونە دەرەوەی لە یاریگا زۆر بە ئازار بووە گوتی "مێسی هەمیشە کەسێکی بەڕێز و دڵسۆز بووە بۆ ئێمە، ئەو لە دۆخێکی وەها قورسدا یاری بۆ کردووین کە ناتوانم لێرەدا باسی هەموو وردەکارییەکان بکەم. کاتێک لە یاریگا چووە دەرەوە، دەمزانی دۆخی جەستەیی زۆر خراپە، چونکە ئەو بە ئاسانی کۆڵ نادات."

سەبارەت بەو فرمێسکانەی مێسی کە جیهانی هەژاند، سکالۆنی رایگەیاند کە ئەو گریانە بۆ نازناو یان دەستکەوت نەبووە. 

هەروەها گوتی "هەندێک کەس دەپرسن بۆ دەگری؟ تۆ مۆندیالت بردووەتەوە! بەڵام مێسی بۆ نازناو نەدەگریا، بەڵکو تەنیا لەبەر ئەوە
دەگریا کە دەیویست لە نێو یاریگا بێت و بەردەوام بێت لە یاریکردن و یارمەتیدانی هاوڕێکانی، ئەو تەنیا کاتێک دڵخۆشە کە یاریی تۆپی پێ  دەکات".

راهێنەرەکەی ئەرجەنتین مێسی بە نموونەی یاریزانی نموونەیی بۆ هەر راهێنەرێک و یاریزانە لاوەکان ناوبرد. هەروەها گوتی"مێسی تاوەکو ئەو کاتەی بییەوێت لە یاریکردن بەردەوام دەبێت. بۆ من هیچ سەیر نییە کە مێسی لە شەشەمین مۆندیالی ژیانیدا یاری بکات، چونکە ئەو هەمیشە خاوەن ویستێکی گەورەیە بۆ بەردەوامبوون".

لە کۆتایی لێدوانەکانیدا، سکالۆنی ئاماژەی بەوە کرد کە مێسی شایستەی دەستکەوتی زۆر زیاتر بووە لەگەڵ هەڵبژاردەی نیشتمانی. هەروەها گوتی "ئەوەی لای من جێگەی سەرسوڕمانە ئەوەیە کە مێسی تەنیا چوار نازناوی نێودەوڵەتی هەیە! ئەو زۆر نزیک بوو لەوەی دوو نازناوی دیکەی کۆپا ئەمریکا و مۆندیالێکی دیکەش بباتەوە، ئەو بەڕاستی شایستەی هەموو ئەوانە بوو، چونکە هەمیشە هەوڵ دەدات و دەیەوێت لە لووتکەدا بمێنێتەوە".

ئومێد ئازاد
ئومێد ئازاد02-06-2026